• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٤ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

پاش بیست

زایینی: ٢٨-٠٧-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٠٧ - ١٢:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پاش بیست
کەریم پەرویزی

رۆژی ٧ی گەلاوێژ، ٢٨ی ژووئیە، رۆژێکی رەش لە مێژووی دەسدرێژی و تاوانکاریی ویلایەتی فەقیهدایە. ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، ١٩٩٦ی زایینی، لە وەها رۆژێکدا هێزە دژی گەلی و دژە ئینسانیەکانی پاسدارانی تیرۆریست، ٢٠٠ کیلۆمێتر چوونە نێو خاکی کوردستانی باشوورەوە و بۆ ماوەی ١٢ سەعات بنکە و بارەگای پێشمەرگەکان و هەروەها خانوو و شوێنی ژیانی ژن و منداڵی کوردانی رۆژهەڵات کە ژیانی ئاوارەییان پێ باشتر بوو لە ژیانی ژێردەستی، دایە بەر تۆپباران و کاتیووشا باران.

٢٠٠٠ هێزی ویژدان تۆپیوی ئاڵقە لە گوێیان لە تیپی ئەنسار و تۆپخانەی زولفەقار و لەشکری عاشوورای تەورێز و جاش و بەکرێگیراوانیان کۆکردەوە و لە بەرزاییەکانی هەیبەت سوڵتان و سماقوڵی و کاموسک، جێگیریان کردن و هێزیان ناردە شارۆچکەی تەق تەق تاکوو لە پشتەوە تەقە بکەن.

ئەوان ئەو هێزە بوون کە هێنرابوون تاکوو ئازادی بخنکێنن. هاتبوون تاکوو سەرچاوەی خەبات و خۆڕاگری وشک بکەن و بە ژن و منداڵەوە جینۆسایدیان بکەن. هێزی سوپای تیرۆریستیی پاسداران لە ژێر فەرماندەیی تیرۆریستی ناوزڕاو، سەحراروودیدا هێنرابوون تاکوو دوای تیرۆرکردنی رێبەرانی شەهید، ئەمجارە قوتابخانەی ئازادیخوازی بە یەکجاری دابخەن. ئەو قوتابخانەیەی قازی و قاسملوو و شەرفەکەندی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری بوون.

سوپای تیرۆریستی پاسداران کە نێردراوی جەللادی جەماران بوو، وای دەزانی دوای تیرۆری دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شەرەفکەندی ، ئێستا ئیدی دەبێ قوتابخانەی ئازادیی کوردستانی رۆژهەڵات وێران بکا و ئەو هێزە چلکاوخۆر و دژی ئینسانیەی هێنایە سەر بارەگای پێشمەرگە و سەر خانووی ژن و منداڵی ئاوارە بەڵام رووسوور و سەربەرز.

ئێستا ئیدی بیست ساڵ بەسەر ئەو لاپەڕە رەشەی مێژوودا تێدەپەڕێ، لاپەڕەیەک کە هەڵدانەوەکەی، شەرم و روورەشی بۆ بکەران و بەڕیوەبەرانی ئەو کردەوە دزێوە وەبیر دێنێتەوە. هەروەها هەڵدانەوەکەی ئەوە وەبیریان دێنێتەوە کە ج ئەو کات بە سەرشۆڕی گەڕانەوە نێو مۆڵگەی تیرۆریستییان، چ ئێستا کە دوای بیست ساڵ قوتابخانەی ئازادیی رۆژهەڵات بە پێوەیە و بەردەوام رۆڵەی ئازادیخواز بار دێنێ، نیشانێکی هەتا هەتاییە لە شکستی دێوەزمەی سەرەڕۆیی و رەگ و ریشداکوتانی مافخوازی و ئازادیخوازی لە نێو نەتەوەی سەربەرزی کورددا.

بیست ساڵ پێش، سوپای پاسداران ٢٠٠٠ تیرۆریستی لە بنکە تیرۆریستیەکان وەرگرت و بردنیە سەر خانووی ژن و منداڵی رۆژهەڵات، بۆ ماوەی ١٢ سەعاتی بەردەوام تۆپباران و کاتیوشابارانی کردن، ئێستا قوتابخانەی ئازادیخوازیی رۆژهەڵات راسانی نوێی گەلی دەست پی کردۆتەوە و سوپای تیرۆریستیش لە نێو قوڵایی خاکی کوردستانی رۆژهەڵاتدا هێزە بەکرێگیراوەکانی بەگوێی ناکەن و بە دەیان کەسی لێ دەسبەسەر کردوون چوونکە ئامادە نەبوون لەگەڵ پێشمەرگە شەڕ بکەن.

بیست ساڵ پێش گەر سوپای تیرۆریستی پاسداران هیزی مێشک شۆردراوی هەبوو کە ئامادەی سەفەری بەهەشتیان کردبوون، ئێستا سەرانی ئەو سوپایە بە پارەی سەدان میلیۆنی نەبێ، ئامادە نابن جلی سەرشۆڕیی سوپا لەبەر بکەن. رۆڵەکانی قوتابخانەی ئازادیش بەباوەڕتر لە جاران، بە دەستی خاڵی و بە ئیرادەی پتەو و باوەڕی قووڵەوە بەگژ هێزی درندەی رژیمدا دەچنەوە و حەماسەی نوێ دەخولقێنن کە نوێژی جومعەی تارانیش دەخاتە لەرزە.

٧ی گەلاوێژ مێژوویەکی رەش و پڕ شەرمەزاریە بۆ تەوری ریشدار و دەسکەکانی، راسانی گەلی رۆژهەڵاتیش، تا بڕینەوەی هەموو دەسکەکان و شکاندنی لمبۆزی تەوری ریشدار بەردەوام دەبێ.



بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: