کوردستان میدیا: هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له دزڵی، هێرشی کردۆته سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێ و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن، ته‌قه کردن، سزادان و دادگایی کردنیان له خه‌ڵکی ئه‌و گونده کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕ کوردستان میدیا، کاتژمێر ١١ی سه‌رله به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی ١ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه ئینتزامییه‌کانی رێژیمی ئێران سه‌ربه گوندی دزڵی، هێرشیان کرده سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێ له ناوچه‌ی هه‌ورامان و وێڕای هه‌ڕه‌شه کردن له خه‌ڵک و بێ‌حورمه‌تی پێ کردنیان، بان به بانی خانووی ئه‌و گونده‌یان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی دیشی ماهواره پشکنیوه و ئه‌ونده‌ی که بۆیان کراوه ده‌ستیان به‌سه‌ر ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا گرتووه.
هێزه ئینتزامییه‌کان له نێو گوندی ده‌ره‌کێ و هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌کی هه‌وش و بارانی ئه‌و کاره دزێوه‌یان ئه‌نجام داوه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قه، ده‌سبه‌سه‌ر کردن و دادگایی کردنیان له خه‌ڵکی ئه‌و گونده کردووه.
پێشتریش چه‌ندین جار هێزه‌کانی رێژیم به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره هێرشیان کردۆته سه‌ر گوندی ده‌ره‌کێی سه‌ربه ناوچه‌ی هه‌ورامانی مه‌ریوان، وێڕای بێ‌حورمه‌تی و هه‌ڕه‌شه کردن له خه‌ڵک، ده‌ستیان به‌سه‌ر ماهواره‌ی هاووڵاتییاندا گرتووه.