کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەزۆر داخستنی دوکان و بازاری هاووڵاتییانی شاری مەریوان لە بۆنەکانی ڕێژیمی ئێراندا

16:44 - 10 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: بەرپرسانی سەندیکاکانی شاری مەریوان لە بۆنە و مەراسیمەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا، بە زۆر هەوڵی داخستنی دوکان و بازاڕەکانی ئەو شارە دەدەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هەوڵی دامەزراندنی کەسانی بێ‌ئەخلاق و پرەنسیپ لە سەندیکاکانی ئەو شارە دەدەن بۆ بێڕێزی کردن بە دوکاندران و کاسبکارانی ئەو شارە، کە لە بۆنەکانی حکوومەتی تێرۆریستی ئێراندا، دوکان و بازاڕەکان دابخەن.

بەڕێوەبەرانی سەندیکاکانی شاری مەریوان، ماوەیەکە دەستیان داوتە دامەزراندنی کەسانی بەکرێکیراو و چڵکاو خۆری نیشتەجێی شاری مەریوان بۆ ئەزیەت و ئازار خەڵک و بەزۆر داخستنی دوکان بازار لە بۆنە و مەراسیمەکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران.

دەست‌پێکردنی ڕاسانی دێموکرات، دەسەڵاتدارانی تارانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر کردووە و بەپێی سروشتی دڕندە و دژی گەلیی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم، لە هەموو شێوازەکان بۆ ئەزیەت و ئازاری خەڵک کەڵکوەر دەگرێت.

پاش خەباتی نوێی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە ڕاسان ناسراوە و بە پیری هاتنی خەڵکی شارەکانی کوردستان و داخستنی دوکان و بازار بە بۆنەی ٢٢ پووشپەڕەوە، بەرپرسانی سەندیکاکانی ئەو شارە بۆ بەلاڕێدابردنی خەباتی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستان، بە زۆرملی هەوڵی داخستنی دوکان و بازارەکان دەدەن لە بۆنەکانی ڕێژیم‌دا.