کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک ٤ کەس دەکوژێت

16:43 - 14 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی تەقەی جاشێکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ٤ کەس، کە یەک کەسیان دەرجەدارێکی سەر بە ڕێژیم دەبێت، دەکوژرێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، جاشێک لە مەیدانی تەڕەباری میاندواو، تەقە لە خەڵكی كورد دەكات و لە ئاكامدا ٣ كەسی خەڵكی گوندی‌ خان‌كەندی میاندواو، دەكوژێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو جاشەی سەر بە ڕێژیمی ئێران که بە سەید ناسراوە، لە ئەنجامی تەقەکردن لە خەڵک لەو شوێنەدا، دەرجەدارێکی ڕیژیمیش دەکوژێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته هەر چەند هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لەو شوێنە دەبن بەڵام هیچ دژكردەوەیەک لە خۆیان نیشان نادەن. هەنووکە ڕێژیم بە هێزیكی زۆرەوە شارەكانی میاندواو و بۆكانی بە تەواوی میلیتاریزە کردووە.

هەر لەو پێوەندییەدا، هەمان ڕۆژ لە شاری بۆكان لە گەڕەكی فەرهەنگیانی ئەو شارە كەسێکی نەناسراو تەقە لە ٢ جاشی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەكات و هەر دووی ئەو جاشانە بە توندی بریندار دەکات كە یەكێک لەو جاشانە بە ناوی خوسرەو ساڵەچیمەن ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت.