کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بکوژەکەی ئاڵمان لە ئێراندا فێری کار بە چەکوچۆڵ کراوە

17:41 - 16 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: تەقەکەرەکەی مانگی ژوئیەی مونیخی ئاڵمان کە ٩ هاووڵاتی سڤیلی لە مۆڵێکدا کوشتبوو لە ئێراندا دەورەی تەقەکردنی بینیوە.

گۆڤاری فۆکۆسی ئاڵمانی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە عەلی دەیڤید سۆنبۆلی هاووڵاتی ئاڵمانی – ئێرانی کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی ژوئیەی ڕابردوودا هێرشی کردە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی لە مۆڵێکی شاری مونیخ، ٧ مانگ پێش ئێستا وێڕای باوکی سەردانی ئێرانی کردبوو و لەوێ فێری کار بە چەکوچۆڵ و تەقەکردن بووە.

دوایین لێکۆڵینەوەکانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئاڵمان و بەتایبەت لێدوانەکانی یواخیم هێرمەن وەزیری نێوخۆی ئاڵمان باسیان لەوە کردبوو کە ئەمە هەوڵێکی ڕەگەزپەرەستانە بووە کە لەلایەن عەلی دەیڤید سۆنبۆلییەوە ئەنجام دراوە؛ بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتەی گۆڤاری فۆکۆس گومانەکان لەوبارەوە زیاتر بەهێز دەکەن کە ئەمە هەوڵێکی تێرۆریستی بەرنامەبۆداڕێژراو بووە.

بەتایبەت کە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەستێکی باڵای لە ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی لە وڵاتانی جیهان بەتایبەت قاڕەی ئۆروپادا هەیە.