• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆمپانیای تێلگرام سێروێرەکانی خۆی بۆ ئێران ڕادەگوازێت

زایینی: ٠٦-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/١٦ - ١٩:٢٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆمپانیای تێلگرام سێروێرەکانی خۆی بۆ ئێران ڕادەگوازێت
کوردستان میدیا: لە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ لە مشت‌ومڕی نێوان بەرپرسانی کۆمپانیای تێگرام و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، ئەو کۆمپانیایە ئامادەیی خۆی بۆ ڕاگواستنی سێروێرەکانی بۆ ئێران دەربڕێوە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وەزیری "ارتباطات و فناوری اطلاعات" ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کرد کە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بۆ ئێران ڕادەگوازرێت.

مەحموود واعزی، وەزیری "ارتباطات و فناوری اطلاعات" سەبارەت به ڕاگواستنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بۆ ئێران گوتی کە؛ ئەو پرسە لە شوورای فەزای مەجازی‌دا خراوەتە بەر باس.

نابراو هەرها باسی لەوە کردووە کە دڵنیابوون نیسبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە سێروێرەکانیان لە دەرەوەی وڵاتن بوونیان نیە و بۆیە ئێمە بڕیارمان داوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە نێوخۆی وڵات‌دا پشتیوانی بکەین.

ساڵی ڕابردووش "مەحموود واعزی" وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری "خانە ملت" گوتبووی: "ئێمە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕێککەوتووین کە ئەو کاناڵانەی دژبەری ئێرانن دابخات".

لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی کۆمپانیای تێلگرام ڕایانگەیاندبوو کە؛ وەزارەتی پێوەندییەکانی ئێران هەر کاناڵێکی تێلگرام کە داوا بکات ئێمە دایدەخەین.
واعزی وەزیری پێوەندییەکانی ڕێژیم هەروەها جەختی کردەوە کە؛ ئێمە لە بەرانبەر هەموو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا یەک هەڵوێست دەگرینە بەر و سیاسەتی پێک ناکۆکمان لەهەمبەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا نییە.

هەروەها، ڕۆژنامه‌ی شه‌هروه‌ند له‌ ڕاپۆرتێكدا باسی لەوە کردبوو كه‌ به‌كارهێنه‌رانی تێلگرام بۆ هه‌ناردنی هه‌ندێك له‌ په‌یامه‌كان كه‌ "وادێته‌ پێش چاو تێیاندا وشه‌گه‌ل یان واتاگه‌لی شموولی فیلتێرینگ"ی تێدایه‌، "له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگ به‌ره‌وڕوو ده‌بن و ناتوانن په‌یامه‌كانیان به‌ڕێ بكه‌ن بۆ كه‌سانی دیكه‌ یان خود له‌ گرووپه‌كاندا هاوبه‌شی بكه‌ن".
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک