کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان سەرگوردێکی بەوەفای خۆی لە دەست دا

22:48 - 17 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: یەکێک لە سەرگوردە بەوەفاکانی کوردستان لە کاتی خۆیدا کە ئامادە نەبوو دژی گەلەکەی شەڕ بکات، لە ئامریکا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرگورد شاهین عەباسی خەڵکی گوندی قەسرکی تەرگەوەڕی پارێزگای ورمێ، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەڵاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە وڵاتی ئامریکا کۆچی دوایی کرد.

سەرگورد عەباسی یەکێک لەو خەلەبانانە بوو کە بە هۆی ئەوەیکە ئامادە نەبوو، دژی نەتەوەی خۆی شەڕ بکات، کەوتە بەر ڕق و قینی بەرپرسانی ڕێژیمی داگیرکەری کوردستان و به هۆی گوشار ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، بە هێلیکۆپتێرەکەی ڕۆیشته وڵاتی تورکیه.

خەلەبانی بەوەفا و ئەمەگدار بە خاک و خەڵکی کوردستان، دوای ئەوەیکە ڕۆیشتە تورکیە و لە وڵاتی ئامریکا توانی مافی پەنابەری وەربگرێت و تا دوایین ساتەکانی لەو وڵاتە مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەرگورد عەباسی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.