• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ئوتی ٢٠١٧ی زایینی - ٢٦ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ناوەندی سەرکۆماریی فەڕانسە وەڵامی پەیامی هاودەردیی مستەفا هیجری دایەوە

زایینی: ١٣-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٢٣ - ١٢:٥١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ناوەندی سەرکۆماریی فەڕانسە وەڵامی پەیامی هاودەردیی مستەفا هیجری دایەوە
کوردستان میدیا: سەرۆکی کابینەی سەرکۆماریی فەڕانسه، لە نامەیەکەدا وەڵامی پەیامی هاودەردەیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی نیسبەت بە کردەوەت تێرۆریستیی شاری نیس دایەوە.

دەقی نامەکە:

بەڕێز مستەفا هیجری، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێز جەنابی سکرتێر!


پەیامی هاودەردیی و پشتیوانیتان لە پێوەندی لەگەڵ هێرشی تراژیکی ئەنجام‌دراو لە شاری نیس، لە ڕۆژی جێژنی نەتەوەیی فەڕانسەدا، جێی سەرنجی سەرۆک کۆمار بوو و هەربۆیەش ڕایسپاردم کە لە لایەن بەڕێزیەوە سپاستان بکەم. لە بەرابەر ئەو توندوتیژییە غەدارانەیەدا، پێش هەموو شتێک بیر لە قوربانیانی ئەو جینایەتە، بریتی لە فەڕانسوی و بیانی و هەروەها بنەماڵەکانیان دەکەینەوە و هەموو وڵاتمان تازیەدارە.

جارێکی دیکە یەکگرتوویی نەتەوەیی وڵاتی ئێمە و هەروەها بەها وێناکراوەکانی، کە بریتییە لە بەها باڵاکانی مافی مرۆڤ و ئازادی، کەوتنە بەر هێرش. جارێکی دیکە ئێمە لە دەوری ئەو بەهایانە بەشێوەی بازنەیی کۆ دەبینەوە و هیچ شتێک ئێمە لە شەڕ دژی تێرۆریزم پاشگەز ناکاتەوە.

ئەو خەباتە درێژخایەن دەبێت، بەڵام بە ئەمەگداربوون بە ئارمانجە هاوبەشەکان و یەکگرتوویی، نیسبەب بەو چەق‌بەستوو و فاناتیکانە بەهێزتر دەبین.

فەرانسە جارێکی لە شاری "سێنت ئێتین دورورێ (Rouvray- ud- Etienne - Saint )" کەوتە بەر پەلاماری تێرۆریزم، لە وەها هەل‌ومەرجێکدا پەیامی هاودەردیی و پشتیوانیی ئێوە، و کەسانی دیکەش کە بەدەستمان گەییشتوون، هەم پشتیوانیی و یارمەتییەکی پڕ بەهایە و هەم دەبێتە هۆی بەهێزبوون و بە بڕشت‌بوونی ئێمە.

جەنابی سکرتێری گشتی، داواتان لێدەکەم ڕێز و سپاسی تایبەتی من قبووڵ بفەرموون.

ئیزابێل سیما

سەرۆکی کابینەی سەرکۆماری

پاریس

٢ی ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی


بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٠٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ــ دۆستی خەباتێک
ــ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پـــــووچـــەڵــە!
ــ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان
دوو هێزی ناسیۆنالیستیی "ناوەندگەرا" و " ناوەندڕەتێن"