• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

خێزانی شەهیدێک و دایکی پێشمەرگەیەکی دیمۆکرات کۆچی دوایی کرد

زایینی: ١٤-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٢٤ - ١٥:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خێزانی شەهیدێک و دایکی پێشمەرگەیەکی دیمۆکرات کۆچی دوایی کرد
کوردستان میدیا: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژ، خاتوو زین نەسیری، کچی "حەمەد" و خێزانی شەهید مستەفا محمەدزادە، ناسراو بە مستەفا کاکەلە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری نەغەدە، بە هۆی نەخۆشی و پیرییەوە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

تەرمی خاتوو زین، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە گۆڕستانی گوندی "سینگان"ی شاری شنۆ و لەنێو ئاپۆرای خەڵکدا، ئەسپەردەی خاک کرا.

کاک مستەفا هاوسەری خاتوو زین، دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، بووەتە پێشمەرگەی حدکا و لەسالی ١٣٦٢ی هەتاوی‌دا، لە تێکهەڵچوونێکی نێوان هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم و پێشمەرگەکانی دێموکرات، لەناوچەی "قەرە خدر"ی شاری پیرانشار، شەهید بوو.

هەروەها کوڕێکی خاتوو زین بەناوی عەلی کاکەلە، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه وسه‌ره خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه وخزم وکه‌سوکاری ناوبراو ده‌کات.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک