کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی ڕیگای ڕزگاریی کوردستان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

21:50 - 26 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: حاجی عەلی‌ئەکبەر ڕەوشەنی باوکی شەهید عەلی‌ئەشرەف ڕەوشەنی لە ناوچەی لەیلاخ سەر بە شاری دێولان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممه ڕێکەوتی٢٢ی گەلاوێژ حاجی عەلی‌ئەکبەر ڕەوشەنی باوکی شەهید عەلی‌ئەشرەف ڕەوشەنی خەڵکی گوندی ئاسیاوجوی ناوچەی لەیلاخی سەر به شاری دێولان ماڵئاوایی له ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو.

شەهید عەلی‌ئەشرەف ڕەوشەنی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. که له ڕێکه‌وتی ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٥٩ی هەتاوی، له لایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامییەوه له شاری هەمەدان ئێعدام کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه وخزم و کەسوکاری حاجی عەلی‌ئەکبەر دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.