• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد

زایینی: ٢٠-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٥/٣٠ - ١٤:٤٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کوردستان میدیا: سەید "سابیر سەجادی" باوکی هایده سەجادی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژ سەید سابیر سەجادی باوکی هایدە سەجادی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە شارەدێی کانی‌دیناری سەر بە شاری مەریوان ماڵئاوایی له ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکه بوو کە هەموو کات بە شانازییەوە باسی لە بوونی کچەکەی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەکرد.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای جەماوەری خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پرسه وسەرەخۆشی خۆی له بنەماڵه وخزم وکەس و کاری هایدە سەجادی دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا