کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقە لە ماشینێکی هێزە ئینتزامییەکانی شاری بۆکان کرا

19:09 - 2 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری بۆکان، هێرشیان کردە سەر ماشینی هێزە ئینتزامییەکان و لە ئەنجامدا یەکێک لە مەئموورانی هیزە ئینتزامییەکان بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر نزیکە ١ی دوانیوەڕۆی دوێنێ١ی خەرمانان، چەند چەکدارێکی نەناسراو، لە شاری بوکان تەقەیان لە ماشینی هێزە ئینتزامییەکان کردووە و کەسیک لەو ڕووداوەدا بریندار بووە.

ئەو ڕووداوە لە گۆڕەپانی جانبازان علی آبادی شاری بۆکان ڕوویداوە.

حەسەن خزری لە وتوێژکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئێرنا ڕایگەیاند؛ ماشینی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری میاندواوەوە کەسێکی تاوانباری بۆ دادگای شاری بۆکان دەگواستەوە، کە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەستڕیژی لێدەکرێت و یەکێک لە مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بریندار دەبێت.

ئەو مەئموورەی هێزی ئینتزامی، لەلای شان و دەستیەوە چەند گوللەیەکی بەرکەوتووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەیی ئەم هەواڵە هێچ لایەنێک بەرپرسایەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ڕووداوە وەئەستۆ نەگرتووە.

پێشتریش، لە مانگی ڕابردوودا، لە شاری بۆکان تەقە لە سێ کەسی خۆفرۆشی ئەو شارە کرابوو.