کوردستان میدیا: ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، سەبارەت بە کۆکردنەوەی یارمەتیی ماڵی سپاسنامەیەکی بڵاو کردەوە.
دەقی سپاسنامەکە:
هاونیشتمانیانی خۆشەویست !
ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
لە لایەن ڕێبەریی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، پڕبەدڵ سوپاستان دەکەین کە ئەوجاریش هەر وەک ڕابردوو، لەوپەڕی هەست بە بەرپرسایەتی کردندا، بەپیر بانگەوازی حیزبەوە هاتن و بەسەخاوەتەوە یارمەتییەکی ماڵیی بەرچاوتان بە حیزبی دێموکرات کرد.
ئێستا کە بزووتنەوەی میللی و دێموکراتیکی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، لە سەرفەسڵێکی تازەی خۆیدایە، و حیزبەکەمان لێبڕاوە بە پشتبەستن بە ئیرادەی خەباتگێڕانەی گەلی کورد، لەو قۆناغەشدا وەک هەمیشە ڕچەشكێن بێ، و لە سەنگەری پێشەوەی ئەو خەباتەدا ئاڵای بردنەپێشی ئامانجەکانی گەل بەرز و شەکاوە ڕاگرێ، هیچ گومانی تێدا نیە کە پشتیوانیی سیاسی، مەعنەوی و ماڵیی ئێوە، دەبێتە قەڵایەکی بەهێز کە حیزبەکەمان و بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان پشتی وێدەدا.
لە کاتێکدا تێکۆشەرانی حیزب بەگشتی، و پێشمەرگە دلێرەکانی بە تایبەتی لەنێوخۆی کوردستاندا، بۆ بردنەپێشی ئامانجەکانی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، لە هەلومەرجێکی سەخت و دژواردا خەبات دەکەن، ئەرکی سەرشانی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەمان ئەوەیە کە؛ بە هەرجۆرێک کە بۆیان دەلوێ، پشتیوان و یارمەتیدەری ئەو خەباتە بن. یارمەتیی ماڵی، تەنیا یەکێک لە شێوەکانی دەربڕینی ئەو پشتیوانیەیە و کاریگەریی گرینگی لە بردنەپێشی ئەو خەباتەدا دەبێ، بەتایبەت کە تاکە پشتیوانی هەتا سەری ئەو خەباتە، ڕۆڵەکانی ئەو گەلەن.
کاروانی خەباتی حیزبی دێموکرات و گەلەکەمان، بە سەرپێچێکی تازەی مێژووی خۆیدا تێدەپەرێ. ڕاسانەوە و بەگژداچوونەوەی ئیستبدادی ڕەشی مەزهەبی، لە هەلومەرجی ئێستای وڵاتەکەماندا، فیداکاری و گیانبازی و بەخشندەیی دەوێ. ئێمە ئەو فیداکاری و گیانبازی و بەخشندەییە لە ورەی بەرزی تەشکیلاتی حیزبدا، لە گیانبازیی پێشمەرگەکاندا، و لەو هیممەت و سەخاوەتە گەورەیەدا دەبینین کە ئەوەتا خەڵکی کوردستان لە نێوخۆ و دەرەوەدا، بە دەربڕینی پشتیوانیی سیاسی و ماڵی لە ڕاسان، لە خۆیانی نیشان دەدەن. یارمەتییە ماڵییەکانی ئێوە لەو ماوەیەدا، تەنیا گۆشەیەکی بچووکی ئەو هەموو پشتیوانی و یارمەتیانەیە کە ئۆگرانی ئازادی و دێموکراسی، لە سیمای حیزبی دێموکراتیان نیشان داوە.
لەو پێوەندیەدا جارێکی دیکەش سوپاستان دەکەین و چاوەڕوانین هەمیشە لەکاتی پێویستدا بە دەنگ بانگەوازی حیزبی خۆشەویستی خۆتان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بێن. دەبێت بگوترێ کە کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا، کار و زەحمەتێکی زۆریان لەو ماوەیەدا کەوتە سەرشان، هەر بۆیە ماندوونەبوونیان لێ دەکەین و پێیان ڕادەگەیەنین کە؛ حیزبەکەیان قەدری ئەو هەموو زەحمەت و ماندوبوونەیان دەزانێ، و شانازییان پێودەکات. هەروەها جێگای خۆیەتی سپاسی کەمپینی وەفایەک بۆ پێشمەرگە بکەین، کە لەو ماوەیەدا هەموو تواناکانی خۆیان خستە گەر و هاوکاریی حیزبیان کرد.
سەرکەوتووبن لە ژیان و خەباتدا
بەشی ماڵیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات
٢٢ی ئوتی ٢٠١٦ی زاییینی
لیستی مالی:
سوید ١
ڕۆژهەڵاتی کانادا
فینلاند ١
نیوزیلەند
هولەند
سوید ٢
نوروێژ ١
بلژیک
نوروێژ ٢
سوید ٣
دانمارک ١
بریتانیا
ئیتالیا
ئۆتریش
سوید ٤
نوروێژ ٣
نوروێژ ٤
ئالمان
رۆژئاوای کانادا
سویس
نوروێژ ٥
ئوسترالیا
ئامریکا
ئالمان ٢
سوید ٥
فینلاند ٢