• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕاسان و پێویستیی داڕشتنی ستراتیژیی ڕاگەیاندنی نەتەوەیی

زایینی: ٢٤-٠٨-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٦/٠٣ - ١٢:٥٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاسان و پێویستیی داڕشتنی ستراتیژیی ڕاگەیاندنی نەتەوەیی
مەجید حەقی

ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات، دەسپێکی قۆناغێکی نوێی خەباتی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتە، کە لە هەموومان دەخوازێت بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕابردوو و جۆری بیرکردنەوەی سیاسی و بە گۆڕینی "جۆری هەڵبژاردنی بۆچوون"ی ڕابردوومان بەرەو گەشەپیدانی کەشی متمانە بەخۆ و متمانە بە هاوسەنگەر و خەباتکارانی ڕزگاریی نەتەوایەەتی، ڕێگایەکی دیکە بۆ ژیاندنەوەی بزاڤی کورد و بەئامانج گەیشتنی خەباتەکەمان هەڵبژێرین.

ڕاگەیاندن لەو پێوەندییەدا گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی خەباتی ڕزگاریخوازانەیە و لەو پێوەندییەدا سەرەنجەکانی خوارەوە پێشکەش بە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوە، حیزب و ڕێکخراوەکانی کوردستان و هەموو خەباتکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێ:

لە پێناو گەشەکردن، پێشڤەچوون و سەرکەوتنی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئامانجەکانیدا، ڕاگەیاندنیپێوەندیدار بە ڕاسان دەبێ پلان داڕێژراو و بە شێوەی سیستماتیک بەرنامەکانی جێبەجێ بکرێن. لەو قۆناغەی خەباتدا دەبێ ڕێگا چارەیەکی کاریگەری ڕاگەیاندن لە هەموو بوارەکانی خەباتدا بدۆزرێتەوە و جێبەجێ بکرێت. ڕاسان هەرچەند لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ده‌ستی پێكردووه‌ و جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ڕەوتی ڕاسان هەموو لایەنەکان ئەرکدار دەکات لە بواری ڕاگەیاندنی پێوەندیدار خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاودەنگی لەسەر پرسە هاوبەشەکاندا هەبێت و هێڵی ڕاگەیاندن بە جێگای ڕکابەری و دژبەیەک بوون، بەرەو هاودەنگی و هاوکاریئاراسته‌ بكرێ و بەو هۆیه‌وه‌ پێش به‌ کێشەکانی پێوەندیدار بە ڕاگەیاندن و جۆری تێگەیشتنی هاوبەش لەپێوەندی لەگەڵ ئامانجەکانی ڕاسان بگیرێت. ئەمەش پێویستی بە گۆڕانی جۆری بیرکردنەوە یان ڕوانگەکان دەکات لەپێوەندی لەگەڵ قۆناغێکی خه‌بات کە ئەمڕۆ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکردووە. ڕەوشی تایبەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خاوەنی میدیایەکی بەهێز و دەوڵەمەند و یەکگرتوو نییە، ئەوە دەخوازێ کە پلان و ستراتێژیی ڕاگەیاندنی ڕاسان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای نەتەوه‌یی لە ئاست هەموو کوردستان و بەرەوپێش بردنی خەباتی ڕزگاریخوازانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باڵانسی هێز و بەرژەوەندیەکان و دیپلۆماسیی ناوچەیی و نێونەتەوەیی دابڕێژرێت.

ستراتێژیی ڕاگەیاندنی نەتەوه‌یی دەبێ بەشێوەیەک دابڕێژرێت کە وەڵامی هەموو پێویستیی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئابووریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بداتەوە و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسی، بەهاکانی سەوز و ژینگە پارێزی، گەشەکردنی ئابووری و بازرگانیی بەرهەمهێنەرانە، یەکسانیی کۆمەڵایەتی، گەشەکردنی لێک تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی، تەندوروستی، زانست و پەروەردە، پەرەپێدانی پەروەردەی سەردەمیانەی منداڵان و سەرئەنجام زمانی هاوبەش یان یەکگرتووی کوردی بکاتە ئامانجی خۆی و پلان و بەرنامەی بۆ دابرێژێت.

پرسی گرنگ لەو پێوەندییەدا ئەوەیە کە چۆن ستراتێژی و سیاسەتەکانی "راسانەوەی ڕۆژهەڵات" لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە بە باشترین شێوە خزمەت بە گەشەکردن وپێشڤەچوونی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵگای کوردەکانی دانیشتووی ناوچەکانی دیکەی ئێران و بەشداریی خەڵک لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان، دابەشکردنی زانیاری و تواناییەکان لە هەموو ئاستەکاندا و کۆئۆردیناسیۆن و بەڕێوەبەریی بەشداریی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی بەشدار لە خەبات وخوازیارانی خزمەتگوزاری لە هەموو ڕەوتەکانی پێشڤەچوونی کۆمەڵایەتیدا بكات. بۆیە گەڕان بە دوای دامەزراندنی سیستەمێکی گونجاو و گەشەی بەردەوام گرنگییەکی تایبەتی لە دانانی ستراتێژیی ڕاگەیاندنی قۆناغی ڕاسانەوەداهەیە. لەو پێوەندییەدا پرسی پرەنسیبە هاوبەشەکان و بنەماکانی ڕاگەیاندنی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاستی بەشداریی ئابووری، سیاسی، مرۆیی و شارەزایی لایەنەکان و بەشداری کردنی پسپۆڕان و شارەزایان خاوەنی گرنگییەکی تایبەت و چارەنووسسازن. سروشتییە بەلەبەرچاوگرتنی دابەشبوونی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەسەر حیزب و لایەنە جۆراوجۆرەکاندا و بوونی کێشە و ڕابردووی کێشەداری لایەنە سیاسییەکان هەرکام لە حیزب و ڕێکخراوەکان سیاسەت و ستراتێژیی ڕاگەیاندنی تایبەت بە خۆیان دابڕێژن، بەڵام گرنگە ئەو ستراتێژییە لە چوارچێوەی ستراتێژییە گشتییهاوبەشینەتەوەییدا بێت و سیاسەتی گشتیی ڕاگەیاندنی هەرکام لە ڕێکخراوەکان خزمەت بە بەرەوپێشچوونی سیاسی، کۆمەڵایەتی، دامەزراوە دێموکراتیکەکان، کولتووری، ژینگەپارێزی و هاوکاری و گەشەپێدانی هەستی یەکگرتوویی نەتەوەیی کورد لە هەمووڕۆژهەڵاتیبکات و هاوکات هاوسازی و گەشەپێدانی هاوکاری لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان بەهێزکردنی هێزی چالاکیی ڕاسانەوەیه‌.

ستراتیژیی گشتیی ڕاگەیاندنی نەتەوه‌یی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قۆناغی ڕاسانەوە دەتوانێ ئەو خاڵانەی خوارەوە لە خۆدا بگونجێنێت:

١. ڕاگەیاندنێکی نەتەوەیی وگەشەکردوو پێویستی بە گەشەکردنی بارودۆخێکی سیۆسیۆ پۆلیتیک هەیە کە مەیدانی بەشداری لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ هاونیشتیمانان مسۆگەر بکات و گەشەکردن و پێشکەوتنی سیاسی لە ئاستی ناوچەیی و خۆجێیدا بکاتە ئامانجی خۆی. ئامادە کردنی کۆمەڵگا بۆ دیالۆگ و بەشداری لە پرۆسە سیاسییەکانی پێوەندیدار بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان ئەشێ ببێتە گرنگترین ئامانجەکانی ڕاگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوه‌یی. ئەو کارە دەبێتە هۆی گەشەکردنی یه‌كسانی نەتەوه‌یی و كولتوور و چاندی لێک تێگەیشتنی جڤاکی سیاسیی خەڵکی کوردستان.

٢. سیاسەتی نەتەوەیی ڕاگەیاندن نابێ خۆی بەتەنیا ئامانج بێت.

ستراتیژیی ڕاگەیاندن دەبێ بەپێی هەلومەرج و پێویستییان گرنگی بداتە گەشەکردنی هەرکام لە حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە بزاڤی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ستراتێژیی نەتەوەیی ڕاگەیاندن دەبێ تەواوکەری ئامانجەکانی دیکەی ڕاسانەوە بێت و ده‌لاقه‌یخەباتی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێت بۆ کوردستان و جیهانی دەرەوە. هەرکام لە بەشەکانی کۆمەڵگا دەبێ ڕاگەیاندنی تایبەت بەخۆیان بۆ دیاری بكرێ و بوارە جۆراوجۆرەکانی پێوەندیدار بە ژیان، خاوەنی ستراتێژیی ڕاگەیاندنی خۆیان بن. لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکان، ناوەڕۆکی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕاگەیاندنی نەتەوایەتیدا دەبێ بەپێی پێویستی هەرکام لە بەشەکانی جڤاک لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزاوە دابڕیژرێت.

٣. دەبێ لە ئاستی هەرە بەرزی سیاسییەوە پشتیوانی لە ستراتێژی ڕاگەیاندنی نەتەوه‌یی بکرێت و یارمەتیی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بدرێت. بەبێ بەشداركردنی خەڵک لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە،نە پرۆسەی دێموکراسی لە کوردستاندا گەشە دەکات و نە مەجالی بەشداریی خەڵک لە پرۆسەی سیاسیدا پێکدێت.

٥. پێکهێنانی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ به‌شدارانی بواری ڕاگەیاندن و پەروەردەی کادری پێویست بۆ پێکهێنانی ئەرشیڤێکی زانیاری نەتەوەیی لە ئەرکەکانی ستراتێژیکی ڕاگەیاندنی نەتەوایەتی قۆناغی ڕاسانەوەیە. بەوە بزاڤی نەتەوەیی وەڵامی پێویستییە جۆراوجۆرەکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان، بەرهەڵستەکان، چالش و لێگەرەکان، پۆتێنسیالەکان و پێویستییە تەکنۆلۆژیاییەکانی ڕاگەیاندن بداتەوە.

٦. لە پێناو قووڵتر بوونه‌وه‌ی ئامانجەکانی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات له‌نێو جڤاکی کوردی و هەروەها گەشەکردنی کەشی وێکگەیشتنی سیاسی و جڤاکی لە نێو کۆمەلگای کوردستاندا چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، پێکهێنانی کۆڕ و کۆبوونەوە لە ئاستی ناوچەیی، شارو گوندەکان و پێکهێنانی کۆمەڵەی مەدەنی پێویست لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دەتوانێ خزمەتێکی گرنگ بێ بۆ گەیاندنی پەیامی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ نێو خەڵک و گەشەکردنی فەرهەنگی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک.

٧. ڕاگەیاندن ده‌لاقەی ڕووبەدەرەوەی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات و گرنگترین کەرەسەی ڕاسانە بۆ پێوەندی بە خەڵک و جیهانی دەرەوە، لەو ڕووەوە بەشداریی ژنان، لاوان و نوێنەرانی بەشەجۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا لە گەشەپیدانی ڕاگەیاندنی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا گرنگییەکی مێژوویی و ئەرکێکی ئاكارییە.

٨. ژینگەپارێزی و بەها ئێکۆلۆژییەکان بۆ پاراستنی کوردستان و نەوەکانی داهاتوو، وێڕای ئەوەی کە دەبێ ئامانج و بەهای ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات بێت، دەشێ لە هەموو بوارەکانی ڕاگەیاندن وەک نموونەیەک لە ژینگەپارێزی و هاندانی خەڵک بۆ بەرهەمهێنانی ئێکۆلۆژیک ڕەچاو بکرێت. بۆیە بەکارهێنانی کەرەستەکان و ئەو دەزگایانەی لە ڕووی بەها ئێکۆلۆژیکەکانەوە پەسەند کراون، دەتوانێ نموونەی بەکردەوەی ئامانج و پراکتیکی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات بێت.

چوارچێوەی ستراتێژیی ڕاگەیاندنی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات

لە پێناو گەشەکردنی ڕاگەیاندنی نەتەوه‌ییدا، چوارچێوە و پرەنسیبە بنەڕەتییەکانی ستراتێژیی ڕاگەیاندنی نەتەوەیی قۆناغی ڕاسانەوە بە شێوەی خوارەوە پێشنیار دەکرێن.

١. خاوەندارێتیی نەتەوەیی

ستراتێژیی کارامە کاتێک مسۆگەر دەبێت کە گەیاندنی زانیاری بە مەبەستی گەشەکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و لە پێناو گەشەکردنی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێت و ئاستی بەشداریی هاونیشتیمانان لە خەبات و پرۆسەی سیاسیدا بەرز بکاتەوە. ستراتێژیی ڕاگەیاندنی ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات دەبێ ئامانجی داهێنانی زانیاری لەمەڕ سیاسەتی نەتەوایەتی و پێکهێنانی ده‌رفه‌تی ڕاگەیاندن و خۆ گەشەپێدان بێت لە پرۆسەی وێکگەیشتنی سیاسی\جڤاکیدا.

٢. "به‌ڵێن"ی سیاسی

بەشدارانی خەباتی نەتەوه‌یی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا "به‌ڵێنده‌ر" بن بۆ دامەزراندنی کاناڵێکی نەتەوه‌یی کە لەودا بنەماکانی یەکیەتیی نەتەوه‌یی و هەلی بەرامبەر بۆ گەیاندنی پەیامی هاوبەش لە چوارچێوەی ئامانجەکانی هاوبەشدا مسۆگەر بکرێت.

٣. مافی زانیاری

ستراتێژیی ڕاگەیاندن دان بەوەدادەنێت کە هەموو هاونیشتیمانان مافی دەست پێڕاگەیشتن بە زانیارییە گشتییەکانیان هەیە. ئۆرگانێک بۆ چاوەدێری لەسەر ئەوەی کە زانیاری و پەیام بە شێوەی گونجاو و بە کەرەستەی پێویست بۆ هاونشتیمانان بڵاو دەکرێتەوە دامەزرێت و هەل بۆ هاونیشتیمانان بڕەخسێنرێت کە لە ڕێگای کاناڵە ڕاگەیاندراوەکانه‌وه‌ بەشداری بکەن لە پشتیوانی و بەرەوپێش چوونی ڕاسانەوە.

٤. جێی متمانە بوون و کراوەیی

ستراتێژیی ڕاگەیاندنی ڕاسانەوە دەبێ بەشێوەیەک بێ کە جێی متمانەی کۆمەڵانی کوردستان و لایەنەکانی پێوەنیدار بێت و شەفافیەت و کراوەیی لە ڕاگەیاندندا لەپێوەندی لەگەڵ ڕاسانەوەی ڕۆژهەڵات و پرۆسە سیاسییەکانی بپارێزرێت.

٥. ڕاگەیاندنی وەڵامدەر

یەکێک لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ڕێزلێنان لە کەڕامەتی مرۆیی وەڵامدانەوە بە ڕاوبۆچوونەکانە. ستراتێژیی ڕاگەیاندنی ڕاسانەوە دەبێ وەڵامدەر بوون لەپێوەندی لەگەڵ ڕاوبۆچوونی هاونیشتیمانان و كه‌سانی خاوه‌ن بۆچوون بکاتە پرەنسیپێکی نەگۆڕی خۆی. بۆ ئەوەی خەڵکیبوون و گرێدراوی بە خەڵک نیشان بدرێت، دەبێ ڕاوبۆچوون (Feedback)ی هاونیشتیمانان لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی بازنەی خۆی تەواو بکات و کاتێک کەسێک ڕاوبۆچوونێک دەنێرێت، وەڵامی پێویست بدرێته‌وه‌ و ڕاوبۆچوونەکان بە هه‌ند وەرگیرێت.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا