کوردستان میدیا: هه‌واڵی ئه‌گه‌ری کوژرانی رێبه‌ری تاڵیبان له پاکستان له‌لایه‌ن ناتۆوه بڵاو و له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه پژڕاست کرایه‌وه.
هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانستان، هه‌واڵی ئه‌گه‌ری کوژرانی مه‌وله‌وی دادوڵڵا، رێبه‌ری تاڵیبان له پاکستانیان له ئاکامی هێرشی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا بڵاو کردۆته‌وه.
وته‌بێژێکی ناتۆ وێڕای پژڕاست کردنه‌وه‌ی هێرشی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر تاڵیبان، به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌ی گوتووه، له ئاکامی هێرشی هێزه‌کانی ناوتۆ لانی‌که‌م ١٢ ئیسلامگه‌رای سه‌ربه تاڵیبانیان کوژراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی پژواکی ئه‌فغانی، فرمانده‌یه‌کی ئه‌رتشی ئه‌فغانستان گوتوویه‌تی: له هێرشه‌کانی دوێنێ شه‌وی هێزه‌کانی ناتۆ، جگه‌له مه‌وله‌وی دادوڵڵا رێبه‌ری تاڵیبان له پاکستان، جیگره‌که‌ی و ١٠ ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌و گرووپه کوژراون.
هێزه‌کانی تاڵیبان له ناوچه‌ی باجووری پاکستان، کوژرانی رێبه‌ری تاڵیبانیان پژڕاست کردۆته‌وه.
له حه‌وتووی رابردوودا ده‌یان ئه‌ندامی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به هۆی هێرشی فڕۆکه بێ‌فڕۆکه‌وانه‌کانی ناتۆ، کوژراون.