کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە سەردان بۆ حیزبی لیبڕاڵی دانمارک باسی لە ڕاسان و بوونی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا کرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی٢ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی دانمارک ، پێكھاتوو لە سەعید سۆڵتانپوور بەرپرسی پەیوەندیەكان لە دانمارک و حاتەم جەھانگیری سەردانی میكائیل ئاسترۆپ یێنسێن ئەندام پارڵمانی دانمارک لە حیزبی لیبڕاڵ و ئەندامی كۆمیسیۆنی پەیوەندیەكانی پارڵمانی ئەو وڵاتەیان كرد.
لەو سەردانەدا سەعید سوڵتانپوور، بە وردی تیشكی خستە سەر دوایین ئاڵوگۆرەكانی ناوچە و بە تایبەتی باردۆخی نەتەوەكانی ئێران و باسی لە ڕەوشی ناڵەباری نەتەوەكانی ئێرانی لە ناو سیستەمی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كرد.
سوڵتانپوور بە وردی باسی لە زەخت و زۆری بۆ سەر كوردەكان لەژێر دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێران و لە سێدارەدانی ڕۆژانەی كوردەكان لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كرد و ئاماژەی بەو ڕاستەی دا كە ئەو كەسانە بە ھەر تۆمەت كە گیرابن، بە ھۆی كوردبوونیان مەحكووم بە سێدارە كراون و ڕێژیمی ئێران لەو سیاسەتە بەردەوامە.
ناوبراو لە درێژەی وتەكانی خۆیدا، باسی لە ھەنگاوی تازەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاسان كرد و ئاماژەی بە چوونی ھێزەكانی حیزبی دێموكرات بۆ سەر سنوورەكانی کوردستانی ڕۆژھەڵات و ھەبوونی بەردەوامی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناو شار و گوندەكانی كوردستانی رۆژھەڵات و ھاتنەئارای شەڕ و تێكھەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دێموکرات و ھێزەكانی سپای تێرۆریستیی پاسدارنی ئیسلامیی ئێراندا كرد.
پاشان سەعید سۆڵتانپوور ئاماژەی بەوەدا كە حیزبی دێموكرات و نەتەوەی كورد لە كوردستانی رۆژھەلات لەو ھەنگاوە پاشگەز نابنەوە و ئەو ھەنگاوە لە ماوەیەكی دیكەدا بەرفراوانتر دەكرێت.
نوێنەری حیزبی لە بەشێكی دیكە لە لێدوانەكانی خۆیدا ، ئاماژەی بە كوشتنی ڕۆژانە و سیستماتیكی كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان كرد و كۆماری ئیسلامی وەک تاوانباری سەرەكی و بەرپرسیاری خوێنی ئەو كەسانە دەست نیشان كرد كە بە ھۆی نەبوونی گەشەی ئابووری لە كوردستانی ڕۆژھەڵات و تەنیا بۆ تێركردنی زگی ژن و منداڵەكانی خۆیان بە ناچاری ڕوو لەو کارە دەكەن كرد.
پاشان میكائیل ئاسترۆپ یێنسێن وێڕای سپاسی نوێنەری حیزبی دێموکرات، ئاماژەی بەوەدا كە لە داھاتوویەكی نێزیكدا سەردانی وڵاتی ئێران دەكات و ئەو پێشلكاریانە بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕادەگەینێت.
لە كۆتایی ئەو چاوپێكەوتنەدا ھەر دوو لایەن جەختیان لە سەر دیداری دیكە كردەوە.