کوردستان میدیا: هیوا بەهرامی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەردان بۆ دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان باسی ڕاسانی ڕۆژهەڵاتی بە تایبەتی کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌کیی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمانی کرد و لەگه‌ڵ کۆنستانتین ڤۆینوف به‌رپرسی په‌یوه‌ندی‌یە نێونه‌ته‌وییه‌کانی ئه‌و پارتە و کۆردیناتۆری تۆڕی پرۆگرێسیڤ ئاڵاینسدا کۆبووه‌وه.
له‌م دانیشتنەدا وێڕای باسێکی گشتی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، به وردی باسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و به تایبه‌ت ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات به ده‌ستپێشخه‌ری حیزبی دێموکرات کرا.
له درێژه‌ی باسه‌کاندا باسی ئاڵووگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕێکخراوی ئێس ئای کراو و ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری پارته سوسیال دێموکراته‌کانی ئۆرووپا بەکردەوە له‌و ڕێکخراوه‌دا نه‌خشیان نه‌ماوه و ئه‌ندامه‌تیان له‌و ڕێکخراوه‌دا له داهاتووی نێزیکدا به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت.
دواتر سه‌باره‌ت به ئێستا و داهاتووی تۆڕی پرۆگرێسیڤ ئاڵاینس قسه کرا که حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای زیاتر له هه‌شتا حیزبی دیکه‌ی دێموکرات و سوسیال دێموکراتی دونیا له مانگی مای ساڵی ٢٠١٣ دا له شاری لایپزیکی ئاڵمان له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ریه‌تی. له‌م باره‌وه باسی ئه‌م پلانانه کرا که بۆ گه‌شه‌پێدان وئاڵۆگۆڕی گرینگ له‌م ڕێکخراوه‌دا له داهاتووی نێزیکدا دێنه ئاراوه.
دواتر سه‌باره‌ت به هێندێک هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له مانگه‌کانی داهاتوودا باس کرا که له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌کاندا زانیارییه‌کانیش به میدیایی ده‌کرێن.
له کۆتاییدا به‌ڕێز ڤۆینوف هاوپه‌یوه‌ندی خویانی وه‌ک پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات کرده‌وه و هیوای خواست که حدکا له به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باته ڕه‌واکه‌یدا سه‌رکه‌وتوو بێت.