کوردستان میدیا: دادگای باڵای وڵاتی ئیسرائیل حوکمی دیپۆرت کردنەوەی هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی دەر کرد کە کەلوپەلی نیزامی بۆ ڕێژیمی ئێران قاچاغ کردبوو.
وەزارەتی دادگوستەریی ئیسرائیل لە بیانییەیەکدا ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بە ناوی ئاریه ئەلیاهوو کۆهەن کە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٠ هەتا ٢٠٠٤، لە ئامریکا کەرەستەی لاوەکی نیزامیی کڕیوە و بۆ ئیسرائیلی بەڕێ کردووە.
ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییە، لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ی زایینیدا، دوو جار کەرەستەی یەدەکی دروستکراوی ئامریکا، کە لە فڕۆکەی شەڕکەری جۆری ئێف ٤ و ئێف ١٤دا کەڵکی لێ وەر دەگیرێتی، لە ڕێگای یونانەوە بۆ ئێران بەڕێ کردووە.
تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییە لە دادگای فێدڕاڵی کانتێکتی ئامریکا پشتڕاست کراوەتەوە.
هەواڵدەرییەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەر تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە ئیسرائیلییه تەئید بکرێت، بە ٢٠ ساڵ زیندان و ١ میلیۆن دۆلار مەحکووم دەکرێت.
زیاتر لە سێ دەیەیە کە ئامریکا و هاوپەیمانانی فرۆشتنی کەلوپەلی نیزامییان بە ڕێژیمی ئێران قەدەغە کردووە.