کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هیلاری کلینتۆن داوای کرد کە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران درێژ بکرێتەوە

19:05 - 12 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: هیلاری کلینتۆن بەربژیری دێموکراتەکانی ئامریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرکۆماری ئامریکا، داوای کرد کە گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران درێژ بکرێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بلاڤۆکی هیڵ کۆنگرەی ئامریکا باسی لەوە کردووە کە هیلاری کلینتۆن لە بانگەوازێکدا داوای لە دێموکراتەکانی پێشەنگی سێنای ئامریکا کردووە کە پشتیوانی لە یاسای درێژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران بکەن.

کلینتۆن لەو بانگەوازەدا باسی لەوە کردووە له ڕێگای پشتیوانی لە یاسای دریژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پێش لە هەڵسوکەوتی دەستدرێژکارانەی ئەو ڕێژیمە بگیردرێت.

جێسی لریچ وتەبێژی هیلاری کلینتۆن لە بیانییەیەکدا باسی لەوە کردووە کە: هیلاری کلینتۆن پشتیوانی لە یاسای درێژکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دەکات و باوەڕی وایه کۆنگرەی ئامریکا دەبی ئەو گەڵاڵەیە بە پەلە تاوتوێ بکات.

هیلاری کلینتۆن بەربژیری دێموکراتەکانی ئامریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە ئامریکایە و لە بەرانبەر دۆنالد ترامپ‌دا بەربژێری کۆماریخوازەکان بۆ وەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆماری کێبڕکێ دەکەن.

بەرپرسانی باڵای ئامریکا بەردەوام باس لە پەسندکردنی گەمارۆی ئابووریی زیاتر دژی ڕێژیمی ئێران دەکەن، چونکە بوونی پارە لە دەست ڕێژیمی ئێراندا بە مەترسییەک بۆ ئەمنییەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەت ناوچەکە و پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان وەسف دەکەن.

لە سالی ٢٠٠٩ی زایینیەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دژی رێژیمی ئێران پەسند کراون، ژمارەیەکی زۆر لە کەس، شیرکەت و ئەو دامەزراوەگەلە هەوڵی یارمەتیدان بە رێژیمی ئێران و دەورلێدانی گەمارۆکانیان داوە؛ لەلایەن ئامریکاوە دەستنیشان و سزا دراون.