کوردستان میدیا: رێوڕه‌سمی جێژنی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٦٧مین ساڵیادی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕه‌سمێک له شاری ئوسلۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕه‌سمێکی به به‌شداریی به‌رچاوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و کوردستانیان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی، سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن گرووپی سروودی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و خۆله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ نوروێژ، له‌لایه‌ن رێزدار عه‌باس نامییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
له‌و په‌یامه‌دا وێڕای ئاماژه به مێژووی درووست بوونی حیزب و خه‌باتی ٦٧ ساڵه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتی گه‌لی کوردی به رێبه‌ری ئه‌و حیزبه هێنایه به‌رباس و له‌سه‌ر رێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژیکی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی ناوبرد.
دواتر په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی لاوان، خوێندکاران و ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کو‌لتووریی کورد له نوروێژ له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌میل کولاهی به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی خوێندکاران له نوروێژ خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا پارچه شیعرێک له‌لایه‌ن به‌ڕێز رۆحگه‌رد ئیسماعیلییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
گرووپی هونه‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران تابلۆیه‌کی هه‌ڵپه‌ڕکێیان پێشکه‌ش کرد.
پاشان پارچه هونراوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نوه‌ر سوڵتان‌په‌ناوه خوێندرایه‌وه و رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی گۆرانی‌بێژان فه‌رزاد پیری و ئه‌سعه‌د گوڵانی و شایی به‌شداران کۆتایی پێهات.