کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی گوردانی تێرۆریستیی تەکاوەری لەشکری ٤١ ساروڵڵا کوژرا

18:54 - 13 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕایگەیاند کە فەرماندەی گوردانی تێرۆریستیی تەکاوەری لەشکری ٤١ ساروڵڵای لەگەل ٥ سەربازی دیکە کوشتووە.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل لە بەیانییەیەکدا ڕایگەیاند کە سەربازانی عەدلی ئەو ڕێکخراوەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی سراوان هێرشیان کردە سەر ٨ کەس لە هێزە بەکریگیراوەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران و لە ئەنجامدا ٥ کەسیان کوشت.

لەو بەیانییەدا هاتووە کە لقی نیزامیی شیخ ضیایی رحمە اللە توانیویانە لە ئۆپراسیۆنەدا لە ناوچەی کوهەکی سراوان لە نزیک بورجەکی ژمارە ١٦٣ و ١٦٤ سەرهەنگێکی ڕێژیم بە ناوی محەممەدڕەزا زیائەدینی فەرماندەی گوردانی تێرۆریستی تەکاوەری لەشکری ٤١ی ساروڵڵا بە سزای کردەوەکانی خۆی بگەێنن.

ڕێکخراوی جەیشولعەدل ڕێکخراوێکی مەزهەبی ـ نەتەوەییە و بۆ بەرگری لە مافەکانی نەتەوەی بەلووچ دژی رێژیمی ئێران خەباتی چەکداری دەکات.