کوردستان میدیا: دانیشتنی تورکیه و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه کۆتایی پێهات و رێژیمی ئێرانیش له دانیشتنی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن هه‌وڵی رزگاریی ئه‌سه‌د ده‌دات.
فرمانده‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌رتشی سووریه جیا بووه‌وه
دژبه‌رانی سووریه رایانگه‌یاندووه، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، محه‌ممه‌د مووسا ئه‌لخه‌یرات فرمانده‌ی له‌شکری ٧ی رێژیمی سووریه جیا بووه‌وه و هانای بۆ وڵاتی ئوردۆن بردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئه‌رتشی ئازادی سووریه ناوبراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی رۆژی شه‌ممه هانای بردۆته وڵاتی ئوردۆن.
ئه‌مه دووهه‌مین فرمانده‌ی پله به‌رزی نیزامییه که‌له ئه‌رتشی رێژیمی سووریه جیا بۆته‌وه و به پاڵپشتیی ئه‌رتشی ئازادی سووریه هه‌ڵاتووه.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌رتشی ئازادی سووریه به بڵاو کردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێک که‌له درێژه‌ی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لانی‌که‌م ٢٠ رایه‌داری پایه به‌رزی ئه‌رتشی رێژیمی ئه‌سه‌د په‌یوه‌ست به دژبه‌ران بوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئوردۆن، هه‌تا ئێستا نزیکه‌ی یه‌ک هه‌زار رایه‌دار و فرمانده‌ی نیزامیی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه هانایان برۆته وڵاتی ئوردۆن.
کۆتایی وتووێژی ئه‌مریکا و تورکیه سه‌باره‌ت به سووریه
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت چاپی تورکیه، دانووسانی هه‌یئه‌ته‌کانی دوو وڵاتی تورکیه و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گه‌ڵاله‌کانی ئه‌و دوو وڵاته له سووریه کۆتایی پێهاتووه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به کۆتایی هاتنی دانیشتنی دوو هه‌یئه‌تی ئه‌مریکا و تورکیه له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریه، پێکهێنانی ناوچه‌ی ئه‌منیه‌تیی قه‌ده‌غه کراو و به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاش رێژیمی ئه‌سه‌د له سووریه، له‌لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاریکاریی دژبه‌رانی ئه‌سه‌د باس کراوه.
کۆمکوژی له سووریه درێژه‌ی هه‌یه
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له سووریه رایگه‌یاندووه، له درێژه‌ی توندوتیژییه‌کانی رۆژی شه‌ممه نزیکه‌ی ٣٧٠ که‌س له سووریه کوژراون.
٢٠٠ که‌س له‌و کوژراوانه له ناوچه‌ی درایا له باشووری شاری دیمه‌شق رووی داوه و ئوپۆزسیۆنی سووریه رایگه‌یاندووه، چه‌ندین ته‌رمیان له شاری درایا دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی بی‌بی‌سی، ئوپۆزسیۆن هێزه‌کانی رێژیمی سووریه له مه‌رگی ئه‌و هاووڵاتییانه به به‌رپرستار ده‌زانێت.
هه‌وڵه‌کانی رێژیمی ئێران له دانیشتنی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن بۆ رزگاریی رێژیمی ئه‌سه‌د
رامین مێهمان په‌رست وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئێران قه‌یرانی سووریه‌ی به سه‌ره‌کی‌ترین ته‌وه‌ره‌کانی دانیشتنی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن له قه‌ڵه‌م دا و گوتی: له په‌راوێزی ئه‌م دانیشتنه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه که ئێران به شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌لاڵه‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سووریه نه‌خاته به‌رده‌ستی وڵاتانی ئه‌ندام و له‌سه‌ر راوڕاوێژ و وتووێژ بکات.
دژبه‌رانی رێژیمی سووریه خوازیاری گوشاری زێده‌تری رۆژئاوا بۆسه‌ر رێژیمی سووریه‌یه و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رێژیمی ئێران له قه‌یرانی سووریه به توندی مه‌حکووم ده‌که‌ن، دژبه‌رانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به پاڵپشتی سه‌ره‌کیی رێژیمی ئه‌سه‌د ده‌زانن.