کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بووک و زاوایەک بە یارمەتی ماڵیی خۆیان پشتیوانیان لە ڕاسانی نوێی رۆژهەلاتی کوردستانیان کرد

22:54 - 15 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: لە کردەوەیەکی کەم وێنەدا، بووک و زاوایەک لە وڵاتی سویس لە ڕێوڕەسمی زەماوەندەکەیان دا بڕێکی بەرچاو یارمەتی ماڵیان پێشکەش بە ڕاسانی نۆێ رۆژهەلات بە پێشەنگی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٣٩٥.٦.١٤ی هەتاوی، هێرش عەلیپوورو هاوسەرە ئالمانییەکەی گایا لە ئاهەنگی زەماوەندەکەیان دا کە هونەرمەندی ناسراوی کورد ناسر ڕەزازی و سەدان کەس لە خزمان و دۆستانیان تێدا بەشدار بوون، ڕێژەیەکی بەرچاو یارمەتی ماڵیان لە ژێر ناوی سۆزێک بۆ نیشتمان پێشکەش بە ڕاسانی نۆێی رۆژهەلاتی کوردستانیان کرد.

کامران ڕەسووڵی، بەرپرسی کومیتەی سویسی حدکا کە لەم ئاهەنگە دا بەشدار بوو، وێرای پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە بووک و زاوا، هیوای خواست کە ئەم جۆرە کردەوانە بەردەوام بن. هەروەها مریەم سەفەری بە ناوی کومیتەی حدکاوە لە وتەیەکی کورت دا بە زمانی ئاڵمانی سپاسی ئەو هەڵویستەی بووک و زاوا و بنەماڵەیانی کرد.

هۆنەرمەند ناسر ڕەزازیش وێرای بەرز نرخاندنی ئەو هەڵوێستە و دەست خۆشی لە بووک و زاوا، داوای لە هەموو کوردانی ئورووپای کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی لەو شێوەیە دا بکەن و هیوای خواست کە ببێت بە کولتوور لە ناو ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات دا.