کوردستان میدیا: مامۆستا مەلا محەممەد حەسەنزادە کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مامۆستا مەلا محەممەد حەسەنزادە کەسایەتی نیشتمانپەروەری شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مەلا محەممەد لە ساڵەکانی ٤٦ـ٤٧دا وەک ئەندامی حیزبی دێموکرات کار و چالاکیی کرد و تا دوایین ساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە.
ناوبرا ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی چەند شەهیدی حیزبی دێموکرات لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەرەوە بۆ ماوەی ٣ مانگ دەستبەسەر و لە زیندان ئەشکەنجە درا.
تەرمی مامۆستا مەلا محەممەد لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.