کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد تووشی ڕووداوی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕی ڕێژیمی ئێران و عێراق بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە خۆجێییەکان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە گوندی چەکۆ سەر بە شاری سەردەشت، منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە بە ناوی محەممەد ئەلیاسی، لە چۆمی زێ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
هەروەها لە بەخشی وەزینەی شاری سەردەشت، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە.
کانوونی بەشداریی لەخاوێن کردنەوەی مین رایگەیاندبوو، نزیک بە ١٣ میلیۆن لە جۆرەکانی مین و ماددەی تەقەمەنی لەخاکی پێنج پارێزگای ورمێ، سنە ، ئیلام، کرماشان و خوزستان بوونی هەیە.
بەپێی دوایین ئامارەكان، سەرجەم ١٦ میلیۆن مین لە سەرتاسەری ئێراندا بوونی هەیە، و چوار پارێزگای ئیلام، كرماشان، كوردستان و ورمێ بەهۆی ڕوانینی ئەمنیەتی و سنوورییبوونیان، زیاترین ڕێژەی مینی چێندراویان تێدایە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا پەیماننامەی ئۆتاوا، کە تایبەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنان، کڕین و فرۆشتنی مینی دژە نەفەرە، واژۆی نەکردووە و بۆ هەڵگرتنەوەی بەمیلیۆنان مین لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام و ورمێ و خوزستان، هیچ هەوڵێکی نەداوە.
ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەویکە، کەمترین هەوڵی بۆ هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەکانی سەر سنوور داوە، بەبیانووی رێگری لە قاچاخ، ڕۆژانە لە ناوچە سنوورییەکان مین دەچێنێت و کۆڵبەران و هاووڵاتییانی مەدەنی دەبنە قوربانی.