• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٦ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پرەنسیپە جێگرتووەکان لە بەرنامە و ئەزمونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا

زایینی: ٠٧-٠٩-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٦/١٧ - ١١:١٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پرەنسیپە جێگرتووەکان لە بەرنامە و ئەزمونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا
عومەر ئیزەدخا

بە چاوخشاندنەوەیەک بە مێژووی دەیان ساڵەی حیزبی دێموکرات و هەروەها هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی ستراتیژ و بەرنامە و ئامانجەکانی ئەو پارتە لە هەر قۆناغێکدا لە دروستبوون و تەنانەت هەوڵەکانی پێش دروستبوونیشی تا قۆناغەکانی تر، و تا دەگاتە قۆناغی هەنووکەیی خەبات و ئەو بزاوتەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئەو پارتەوە بەڕێوەدەبرێ، ئەوا کۆمەڵێک پرەنسیپ و بنەما لە بەرنامە و کرداری ئەو پارتەمان بۆ دەردەکەوێ (سەرەڕای بوونی پرۆژەی سیاسیی مۆدێرن و واقعبینانە) کە پرەنسیپگەلێکن جێگای شانازین بۆ پارتەکە و ئەو کۆمەڵگایەی کە لەپێناوی‌دا خەبات دەکات، و تەنانەت جێگای شانازیی کۆمەڵگاکانی دەوروبەر و کۆمەڵگای جیهانیشە و لە قۆناغگەلێکدا لە پێناویاندا ڕیسکی گەورەی کردووە، بەڵام ئەوەی ئەو پارتە توانیویەتی بەدەستی بێنێت، بریتییە لە متمانە و باوەڕی تاکەکانی کۆمەڵگاکەی.

مرۆڤایەتی یان مرۆڤ دۆستی (Humanitarian): ڕێز و کەرامەتی مرۆڤ لە سەرووی هەموو پرەنسیپەکانی ترەوەیە، کە خۆی دەبینێتەوە لە مامەڵەیەکی بەرزی مرۆڤدۆستانە لەگەڵ هەر تاک و گرووپ و هێزێکی سیاسی، وە ڕەتکردنەوەی کردە و هەرجۆرە هەڵوێستێکی توقێنەرانە، و نانەوەی پشێوی و ئاژاوە و گێرەشێوێنی، هەروەها بوونی هەڵوێستی ئەرێنی و مرۆڤدۆستانە لە پرس و بابەتە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، کە هەڕەشەن لەسەر کەرامەت و ژیانی ئازادانەی مرۆڤ و ئەو مەترسییانەی کە لە سەر ژیانی مرۆڤ بە گشتی دروست دەبن، و کارکردن بۆ پاراستنی ژینگەی سروشتی و دەڕبڕینی دژایەتی بەرانبەر تێکدانی ژینگەی سروشتی لەوانەش سووتانی دارستانەکان و گۆڕانکاریی نەرێنی لە سەرچاوە ئاوییەکان و پەرەسەندنی نەرێنییانەی پیشەسازییەکان کە هەڕەشەن لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.

ئاشتی و پێکەوە ژیانPeace and Coexistence) ): بە خوێندنەوەی کۆی بەرنامە و کرداری ئەو پارتە، هەر لە دروستبوونەوە، دەردەکەوێت کە ئاشتی و پێکەوە ژیان جێگایەکی بڵندی هەیە، کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە دانانی ئەم پرەنسیپە بە میکانیزمێکی لەپێشی پرۆسەی سیاسی ئەو پارتە لەگەڵ هێزەکانی دەوروبەری، بەهەمان شێوەی پێکەوە ژیان و باوەڕبوون بە پلۆڕاڵی سیاسی و دادپەروەری و داننان بە ماف و ئازادیی هەر تاک و گرووپێکی ئیتنی و ڕەگەزیی جۆراوجۆری کۆمەڵگا و ناوچە و جیهان لە ئەولەویاتی گوفتار و کرداری بووە، ستراتیژی حیزبی دێموکرات بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی سیاسی لە کۆمەڵگای کوردستان، هەر لەسەردەمی کۆمەڵەی "ژێ کاف"ەوە کە بناغەی ئەو پارتەیە، بریتییە لە دانپێنان بە ماف و ئازادیی کەمایەتی و گرووپە ئیتنییەکانی کۆمەڵگای کوردستان و بەرگری کردنیش لێیان.

نەتەوە پەروەریSpecial strategy for nations and Kurdish projects) nationalism): چارەسەری پرسی نەتەوەکان و ڕزگاری و گەیاندنی کورد بە مافی چارەی خۆی و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەریی سیاسی لە ڕێگای ئەڵتەرناتیڤێکی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیانە و خەبات کردن بۆ سیستمێکی سیاسی کە لەگەڵ واقعی سەردەم و سروشتی پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و داواکارییەکانیان هاوڕاز بێت، سەرلەبەری ئەو ناسیۆنالیزمەش کە حیزبی دێموکراتی پێ دەناسرێتەوە، و لەو ڕێگایەدا هەنگاوی ناوە، ئەوا بەدەر نیە لەوە.

واقعبینی (Seethe reality): واقعبینی بریتیە لە پێوەرێکی دیار و کاریگەری پرۆسە و پرۆژەی سیاسیی حیزبی دێموکرات، کە لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی‌دا، یەکێک لە فاکتەرە کارتێکەر و کاریگەرەکان لەسەر ستراتیژ و تاکتیکەکانی، بریتیە لە لێکدانەوەیەکی واقعبینانە بۆ هەڵوێست و گۆڕانکاری و سروشتی سیستمی باو و هاوسەنگیی هێزی نێوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، کە ئەوەش پێچەوانەیە لەگەڵ ڕادیکاڵیزم، یان جۆرێک لە ئایدیاڵیزم و خەیاڵی بوونی بەرنامەی سیاسی و لەبەرانبەریشدا، باوەڕبوون بە ڕێژەخوازی و گۆڕانکاری پێبەپێ، لە هەلومەرجێکی مومکینی مۆدێڕندا .

سەربەخۆیی سیاسی (Political independent): ڕێبەر و داڕێژەری هزری سیاسیی حیزبی دێموکرات (د.قاسملوو)، بەشێکی زۆر لە پرۆسە و خەباتی سیاسیی پارتەکەی تەرخان کرد بۆ ئەوەی خاوەنی شوناسێکی تایبەتی خۆی بێت، هەم لە لایەنی پرۆژەی سیاسی کە لەسەر بنەمای سروشتی بوونیەتی کۆمەڵگاکەی بنیاد نراوە، و هەم لەگەڵ مامەڵەکردنی لەگەڵ هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان، کە خۆی دەبینێتەوە لە بوونی پەیوەندیەکی هاوسەنگانە و نەکەوتنە ژێر باری هەر جۆرە فشارێک، لە میانی ئەو پەیوەندیانە‌دا، بەجۆرێک ئەنجامی نەرێنی لەسەر بزاوتی نەتەوەیی کۆمەڵگاکەی هەبێت، ئەوەی کە گرنگتر لەوە کە پێویستە باسی لێوە بکرێ، بریتیە لە؛ پاراستنی ئەو پرەنسیپە لە قۆناغە جیاوازەکانی ئەو پارتە تاکو هەنووکە، کە ڕەنگە پێویستیی هاوکاریی ئەو پارتە بە هێز و لایەنە نێوخۆیی و دەرەکییەکان زیاتریش بێت لە قۆناغی ئێستادا.

ڕێکخراوەیی و دامەزراوەییی (organized and Institutional): ڕێکخراوبوون و دامەزراوەیی بوون تایبەتمەندییەکی دیار و سەرەکیی حکومڕانییە سەرکەوتوو و سیستمە پێشکەوتووەکانە، و پێداویستییەکی گرنگی پارتی ڕامیاری و هەر سیستمێکی سیاسییە، بنەماکانی کاری ڕێکخراوەیی و دامەزراوەیی، کە وەک بنەمایەکی پێشکەوتوانەی پارتە ڕامیارییەکان لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە سیستمە سیاسییەکان هەژمار دەکرێت، ئەوا ڕێکخراوگەلێکی مۆدێڕن و سەرکەواتوانەی پێ دەناسرێتەوە، ڕێکخراوەیی و دامەزراوەیی گرنگییەکی بنەرەتی هەر ڕێکخراوێکە کە هەنگاوهەڵێنانی هەر دامەزراوەیەک بەم ئاراستەیەدا تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتنی قەوارەکەی لێ وەدی دێت، لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی‌دا، پارتی سیاسی کە یەکێکە لە سیما گرنگەکانی قۆناغی مۆدێڕنە و پێکهێنەری سیستمە سیاسییە دێموکراتیکەکان، ئەوا بوونی تایبەتمەندیی ڕێکخراوەیی بوون، دامەزراوەیی بوون، مەرجێکی بنەڕەتین بۆ ڕێکخراوەیی بوون و دامەزراوەیی بوونی سیستمی سیاسی بە پێی ئەو تایبەتمەندییانەی کە باسیان لێوەدەکەین، ڕێکخراوەیی بوون و دامەزراوەیی بوون کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەگرێتەوە کە پێویستە لە پارتەکاندا هەبێت، لەوانەش "بوونی بڕیاردان و بیرکردنەوە و کارکردنی بە هەماهەنگی و بەکۆمەڵ و سیستمی بریاردانی زۆرینە و کارکردن بەپێی یاسای بنەرەتی و بوونی لێپرسینەوە و هەبوونی ڕکابەریی سیستماتیک و هەروەها ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات و ئاڵوگۆڕی ناوبەناوی سەرۆک و پۆستە باڵاکان و هەروەها نەبەسترانەوەی پۆستەکان بە کەسەکان و بەبەهابوونی ئامانجەکان و پابەندبوون بە بەها و پرەنسیپە بنەرەتییەکان و بەرژەوەندیە گشتیەکان.. "، لە دەرەنجامیشدا پرۆسەی پارتایەتی پارتەکە و ئەدای سیاسی لە بەڕێوەبردنی سیستمی حکومڕانی بە کۆمەڵێک نیشانەی ئەرێنی دەناسرێتەوە، لەوانەش ((بوونی هاوسەنگیی هێز لە پەیوەندییە دەرەکییەکاندا و تووش نەبوونی حاڵەتی شوێنکەوتەیی " التبعية "))، سەبارەت بە شوێنکەوتووییش کە بەهۆی ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوەدا لە ڕێگا تایبەتییەکانە و کەسەکان و کۆتلەکانی نێو ئەو جۆرە لە پارتانە، بە نهێنی و بەجیا پێی هەڵدەستن و دەزگا شەرعیەکان بەهۆی لاوازبوون و یان ڕۆڵ نەگێڕانیانەوە، بە ئەرکی خۆیان هەڵناستن، پەیوەندییەکانی ئەو جۆرە لە پارتە سیاسیانە پەیوەندیەکی هاوسەنگ نابێت و لە جێگای ئەوە لاسەنگیی پەیوەندییەکان دروست دەبێت و لە دەرەنجامدا وەها پارتێک ناتوانێ بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، یاخود بتوانێ ڕزگاری بێت لە ژێر پاڵنەرە دەرەکیەکان، لە کاتێکیشدا ڕەنگە لە بنەڕەتدا لەگەڵ پرەنسیپ و ئامانجەکانی پارتەکە یەک نەگرێتەوە، ((نەبوونی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتەکان و بوونی شەفافیەت))، لەو جۆرە پارتانەدا کە ناشەفافن، بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵات لە بەرژەوەندیی تایبەت و لەلایەکی تریشەوە قۆرغ کردنی دام و دەزگاکان لەلایەن کەسەکان یان چەند کەسانێک و شکست‌پێهێنان و دەست و پێگرتن و جڵەوگیر کردنی دەزگای لێپرسینەوە، یان دەسەڵاتی تایبەتمەند، ((بەدەر بوون لە حکومڕانیی عەشایریی))، لە سەرانسەری دونیا بە تایبەت لەو ناوچانەی کە کولتوور و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی بە ئاستێکی بەرز زاڵە، ئەوا کۆنتڕۆڵی جومگەکانی دەسەڵاتی پارتەکان دەکەن، یان خود پارتەکە خۆی لە خزمەتی بەهێزیی دەسەڵاتی کەسایەتی و بنەماڵە و عەشیرەتەکاندایە، ئەو تایبەتمەندیەی کە باسی لێوە کرا لێی بەدەرن، بەهۆیەوە پێشکەوتنی کولتووریی کۆمەڵگاش دەبێتە قوربانی لەو جۆرە پارتانەدا، کە ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە حکومڕانیی هۆزگەرایی و بنەماڵەیی و حساب نەکردن بۆ یاسا و سیستم و پرەنسیپە گشتییەکان و دەستگرتنی دەسەڵات لەلایەن بنەماڵەیەک و بوونی پەیوەندی لەسەر بنەمای خزمەیاتی و بەکارهینانی بەرژەوەندییە گشتییەکان لە قازانجە تایبەتیەکاندا...بە خوێندنەوەی پرۆژە و پرۆسەی سیاسیی حیزبی دێموکرات لە قۆناغە جیاوازەکانی‌دا، دەبینین ئەو میکانیزمە بە تەواوی لەو پارتەدا جێی گرتووە، و بووەتە دەرەنجامێکی ئەرێنی لە بەهێزی و مانەوەی ئەو پارتە و دروستکردنی وێنایەکی متمانە پێکراو لە ئاستی کۆمەڵگا و ناوچە و جیهان.

ئەوانەی سەرێ بەشێک لەو پرینسیپانەبوون کە بە ڕوونی لە خوێندنەوەی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا دەردەکەون، و دەشکرێ مایەی گفتوگۆ و شی کردنەوە و هەڵوێستەکردنی زیاتر بن لەسەریان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.