• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٥ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٦ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئۆلیڤێرتوویستەکانی ئێران، منداڵانێک بەبێ ڕەنگ و بۆنی منداڵی

زایینی: ٠٧-٠٩-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٦/١٧ - ١١:٢٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئۆلیڤێرتوویستەکانی ئێران، منداڵانێک بەبێ ڕەنگ و بۆنی منداڵی
شەماڵ تەرغیبی

پرسی منداڵانی سەر شەقام یان منداڵانی کار، دیاردەیەکی دیکەی ئابووری‌–‌کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگەی پڕ لە ئاڵۆزیی ئێرانە، کە ڕەوتی بەرەوهەڵکشان دەپێوێ و بە یەکێک لە دیاردەکانی ڕێگەخۆشکەر بۆ خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دێتە ئەژمار.

منداڵانی سەرشەقام، دەستەواژەیەکی تایبەتە بۆ پێناسەکردنی ئەو منداڵانەی کە شەوانە لە سەر شەقامەکاندا دەمێننەوە، تاکوو بتوانن پارووە نانێک بۆ خۆیان و بنەماڵەکەیان وەدەست بێنن، کە زۆربەیان بە نەخوێندەواری دەمێننەوە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥دا، کە هەندێک لە کارناسانی سەربەخۆ و چالاکانی بواری مافەکانی مرۆڤ پێیان وایە زۆر لەوەش زیاترە، لە کۆی ١٣ میلیۆن و ٢٥٣هەزار منداڵی تەمەن ١٠ بۆ ١٨ ساڵ، ٣ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسیان دەرەتانی چوون بۆ قوتابخانەیان نییە، و ١ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسیش بەشێوەی ڕاستەوخۆ سەرقاڵی کارکردنن، کە لەم ڕێژەیە ٤٠٠ هەزار کەسیان لە ڕەگەزی کچانن، کەکۆی ئەم کەسانە لەبەردەم چەندین جۆر مەترسیی جیددیی ئازاری جەستەیی، جینسی و ڕۆحی‌دان.

سەرەکیترین هۆکاری هاتنە ئارای دیاردەی ئاماژەبۆکراو بریتییە لە؛ هەژاریی ڕووتی ئابووری. لەوەها هەلومەرجێکدا منداڵ ناچارە بۆ دابین کردنی سەرەتایی‌ترین و بنەڕەتی‌ترین مافی ئینسانی خۆی، کە خواردنە، سەرقاڵی کارکردن بێت. ڕەنگە ئەو داهاتە کەمەی کە وەها منداڵێک لە شەو و ڕۆژێکدا وەدەستی دێنێت بنەماڵەیەک لەمردن بەهۆی برسیەتییەوە ڕزگار بکات.

بەپێی ئامارە جیهانییەکان، لە وڵاتانی لەحاڵی گەشەسەندندا و لە نێوان هەر ٤ منداڵی ژێر ٥ساڵ، یەکێکیان بەهۆی هەژاری و برسیەتییەوە دەمرن، کە ئێران یەکێکە لەم وڵاتانە؛ بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان، ٢ تا ٣%ی حەشیمەتی ئێران بەهۆی هەژاریی توندئاژۆ (خشن و شدید) و زیاتر لە ٢٠%یش کە دەکاتە ١٤ میلیۆن کەس، لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

ئەمە جیا لەو ٣٢ میلیۆن کەسەی کە بەداهاتی مانگانەی کەمتر لە ٨٠٠ هەزار تمەن ژیان بەسەر دەبەن (بەپێی ئاماری ماڵی کرێکاری ئێران).

بەواتایەکی دیکە ئەم ٣٢ میلیۆن کەسە لە کۆی ٧٠ میلیۆن کەس حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، و زیاتر لە ٤%ی حەشیمەتی ئێران واتە نیزیک بە ٢ میلیۆن کەس لە ژێر هێڵی برسیەتی دەژین؛ هەروەها زیاتر لە ٣٤% ی توێژی هەژارانی ئێران، منداڵان پێکی دەهێنن، و ٦٦%یش لە نێو توێژی کرێکارانن، کە ئەمە دەرخەری "دابەشکردنی نادادپەروەرانەی سامان و داهاتی وڵاتە" لە ئێراندا.
لەڕاستیدا بوونی هەژاری دەبێتە هۆکاری دەستڕانەگەیشتنی بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگە بە سەرەتایی‌ترین پێداویستییەکانی ژیان، و ناچاربوونیان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان، بەهەر شێوەیەک کە بلوێ؛ کە بەداخەوە یەکێک لەم شێوازانە ناردنی منداڵان بۆ کارکردن و بێبەش کردنیان لە ژیانێکی منداڵانەیە. بەم شێوەیەش ئەم منداڵانە کە نەسڵی دواتری کۆمەڵگان، دەکەونە بەر کەڵکاژۆ وەرگرتن و هەڵاواردنێکی ڕۆژانە و هەمیشەیی کە دەرەنجامەکەی دەبێتە بارهاتنی نەسڵێکی لێوانلێو لە گرێ ڕۆحییەکان کە ژیانیان ئاوێتەی هەژاریی فەرهەنگیی و عەقڵانی بووە و تەنیا شتێک کە لە گەورەساڵییش‌دا بیری لێ‌دەکەنەوە، وەدیهێنانەوەی ئەو کەموکوڕییانەی سەردەمی منداڵییانە.

لە کۆتاییدا بۆ بەرچاو ڕوونیی زیاتر ٤ دەرەنجامی نەرێنیی ئەم دیاردە لەسەر کۆمەڵگە دەخەینەڕوو:

١. دوورکەوتنەوەی منداڵان لە بنەماڵە و ئامێزی دایک و لەکیس چوونی متمانەبەخۆیی و بەرزبوونەوەی ئاستی تووڕەیی و توندئاژۆیی بەرانبەر بە کۆمەڵگە و تەنانەت هاوتەمەنەکان.

٢. دوورکەوتنەوە لە بیاڤی خوێندن و پەروەردەبوون کە لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و چێ بوونی کۆمەڵگایەکی نائاگا و لێوانلێو لە خورافە.

٣. بارنەهاتنی مرۆڤی شارەزا کە پێویستییەکی پڕئاشکرای گەشەی ئابووریی و فەرهەنگییە.

٤. دروست بوونی کۆمەڵگایەکی نەزان و کەمتەرخەم لەبەرانبەر نادادپەروەرییەکان و خۆبەدەستەوەدان لەبەرانبەر دیکتاتۆرکاندا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.