کوردستان میدیا: فەرماندەی گشتیی گرووپی تێرۆریستیی ناسراو بە جەیشولفەتح لە هێرشی هەوایی لە سووریە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، فەرماندەی گشتیی گرووپی تێرۆریستیی بەرەی فەتحولشام لە هێرشێکی هەوایی لە پارێزگای حەلەب کوژرا. ئەو هەواڵە لە لایەن گرووپی تێرۆریستیی نۆجەباوە بڵاو کرایەوە.
لەو هێرشەدا محەممەد ئەلحاج عەبوود ناسراو بە ئەبوو ئەحمەد ئەللیبی لە سووریه کوژراوە.
حرکە حزب اللە النجباء سەرەکی‌ترین باسکی شەڕی ڕێژیمی ئێرانە، کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای تێرۆریستیی قۆدسی ڕێژیمی ئێران، هاوکاری نیزامی‌یان دەکات.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه، شه‌ڕیان كردووه.
دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچە و پشتیوانی لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچە، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئەو ڕێژیمە ئێستا وەکوو گەورەترین پشتیوانی ماڵیی تیرۆریزم لە جیهاندا بناسرێت.
کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە تێچوویەکی زۆری ماددی و ماڵیی لە سووریە خەرج کردووە و دەیکات، بەڵام بە دەستێوەردانی بەرینی تورکیە و ڕووسیە، ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە، ئەوەش مەترسییەکە بۆ تاران و دۆڕانی خامنەیی.