کوردستان میدیا: عەدنان حەسەنپوور، کۆنترین ڕۆژنامەنووسی زیندانیی ئێران، پاش ١٠ ساڵ زیندانی بوون لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا، ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەدنان حەسەنپوور، کۆنترین ڕۆژنامەنووسی زیندانیی ئێران، پاش ١٠ ساڵ زیندانی بوون بۆ باوەشی بنەماڵەکەی گەڕایەوە.
هەواڵی ئازادکرانی عەدنان حەسەنبوور لە لایەن بنەماڵەکەیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
عەدنان حەسەنپوور رێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٣٨٥ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش چەند مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسیی دەسبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٨٦ لە دادگای ئینقلابی شارستانی مەریوان بە شێوەی نهێنی دادگایی و بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی و موحاربە\'\' بە ئێعدام مەحکووم کرا. ئەو حوکمە پاش سێ مانگ لە لقی ٣٢ی دیوانی باڵای وڵات تەیید کرا و لە کۆتاییدا بە داخوازیی دادگایی دووبارە لەلایەن ساڵح نیکبەخت و سیروان هووشمەندی، پارێزەرانی عەدنان حەسەنپوور، حوکمەکەی هەڵوەشایەوە.
دواتر عەدنان حەسەنپوور لە دوو دادگاییدا لە ڕێکەوتی ١٦ خەرمانان و ١١ی ڕێبەندانی ١٣٨٧ کە دیسانەوە بە شێوەی نهێنی بەڕێوەچوو، سزای ٣١ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا، بەڵام ئەو حوکمەش لەگەڵ ناڕەزایەتیی توندی داواگرەکانی بەرەوڕوو بووەوە و لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.