کوردستان میدیا: ٦٧مین ساڵڤه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کانادا به‌رز و پیرۆز راگیرا.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ٦٧مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه‌کان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب، رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکهوتی٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی له شاری له‌نده‌ن سه‌ر به ئه‌یاله‌تی ئونتاریۆ له رۆژهه‌ڵاتی کانادا به‌رێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له لایه‌ن کۆڕی سروودی کرماشان و راگرتنی خۆله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهه‌ڵاتی کانادا، به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح موحه‌ممه‌دییه‌وه پێشکه‌ش کرا.
پاشان به‌ڕێز شه‌ریف بێهرۆز نوێنه‌ری حیزب له ئامریکا و کانادا به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد.
به‌رێزیان له په‌یامه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر رێکه‌وتننامه‌ی نێوان کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات و به ههنگاوێکی گرینگ ناو برد.
دواتر نوێنه‌ری حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی و ئێرانی به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ په‌یامی خۆیان پێشکه‌ش کرد که بریتی بوون له:
ــ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ــ یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان
ــ یه‌کیه‌تیی تورکمه‌نستانی جنووبی
ــ سازمان چریکه فداییهکانی خه‌ڵکی ئێران (زۆرینه)
ــ به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی ئه‌هواز
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرایی گۆرانیبێژان رۆژدی، شههرزوور، خالید گووده‌رزی و ئۆمید ره‌حمانی و به شایی و هه‌ڵپه‌ڕکیی به‌شداران کۆتایی پێهات.