کوردستان میدیا: ھەیئەتێکی پەیوەندییەكانی حیزب لە دانمارک، لە گەڵ پارلمانتێر ڕاسموس نۆردویست دیدار و چاوپێکەوتنیان پێك ھێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٥ی سێپتامبر، شاندێكی پەیوەندییەكانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارك بە سەرپەرەستیی سەعید سۆڵتانپوور، چاوپێكەوتنیان لە گەڵ ڕاسموس نۆردویست پارلمانتێری سەر بە حیزبی ئاڵتێرناتیو پێك ھێنا.
ھەیئەتی حیزب لەو سەردانەدا لە سەر كۆنگرەی نەتەوەكانی ئێرانی فێدراڵ و بەرنامەی ئەو كۆنگرەیە بۆ داھاتووی ئێران و سیستمی سیاسیی جێگرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، زانیارییان بە ڕاسموس نۆردویست دا.
سۆڵتانپوور هەروەها ئاماژەی بە خەباتی ٧١ ساڵەی حیزب و ڕاسانی كوردستانی رۆژھەڵات لەھەمبەر داگیركاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتیوانیی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە نەتەوەی كورد لەو قۆناغە مێژووییەدا كرد، و وتی: ئەو ڕاسانە لە داھاتوودا زۆر بەربڵاوتر لە ئێستا دەبێ .
پاشان نوێنەری حیزب لە سەر ڕۆڵی ئاژاوەگێڕانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەدا و پشتیوانیی ئەو ڕێژیمە لە تیرۆریستانی ناوچە و دەستتێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەدا كرد.
لە كۆتایی دا ڕاسموس نۆردویست سپاسی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی كرد و پشتیوانیی خۆی بۆ خەباتی نەتەوەی كورد بۆ بەدەستھێنانی مافە ئینسانییەكانی دەربڕی.
ناوبراو ھەروەھا داوای كرد كە دیدار و چاوپێكەوتنی زیاتریان لە سەر باردۆخی كورد و نەتەوەكانی دیكەی ئێران لە داھاتوودا ھەبێ.