کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد

15:59 - 28 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند لە گەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بۆ سەردانێکی فەرمی هاتبوونە فینلاند دیداری کرد.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فینلاند، بە سەرپەرەستی جەهانبەخش خالدی سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فینلاندیان کرد.

لەو سەردانەدا بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات بە چەپکە گوڵێک بەخێرهاتنی شاندی حکوومەتی هەرێمی بۆ فینلاند کرد و لە دانیشتنێکیی فەرمی‌دا باسی دوایین ڕووداوەکانی کوردستان و پێڤاژۆی سەربەخۆیی کوردستان و ڕاسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کرد.

بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێـموکرات لە وڵاتی فینلاند، وێڕای دووپات کردنەوەی سیاسەتی هەمیشەیی حیزبی دێموکرات لەمەر پشتیوانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ بەرفراوانتر کردنی پێوەندی و هاوکارییەکان لە وڵاتی فینلاند دەربڕی.

لەو دانیشتنەدا هەروەها وەڵات نەهری بەرپرسی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و مەجید حەقی چالاکی سیاسی لە وڵاتی فینلاند بەشدارییان کرد و نەخشەی کوردستان کە لەلایەن وەڵات نەهرییەوە بە گرافیکێکی نوێ و ناوە ڕەسەنەکانی ناوچەکانی کوردستان ئامادە کرابوو و هەروەها کتێبی قاسملوو مانیفیستی مرۆڤانەی ڕێبەری لە نووسینی مەجید حەقیی وەک دیاری پێشکەشی ئەندامانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بریتی لە کەریم سنجاری، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود و لیوا سیروان بارزانی و فه‌ریقشێروان عه‌بدولڕه‌حمان و عه‌میدڕوكن هه‌ژار لە لایەن کۆمیسیۆنی بەرگریی پارلەمانی فینلاندەوە بۆ دیدارێکی فەرمی بانگهێشتی فینلاند کرابوون ۆ ماوەی سێ رۆژ لەگەڵ کۆمیسۆنی بەرگریی پارلەمان، وەزیری ناوخۆ و بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی فینلاند چاوپێکەوتنیان کرد.