• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئیلام لە زه‌لکاوی درۆ و فاشیزمدا

زایینی: ٢٢-٠٩-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/٠١ - ١٠:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئیلام لە زه‌لکاوی درۆ و فاشیزمدا
شەهرام میرزایی
و: ستار ئیبراهیمی

بە بیانووی درۆکانی نوێنەری پارێزگای ئیلام لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی


لەکارلابردنی هاوکاتی ٢٠٠ کرێکاری ئیلامی لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، بێ‌گومان یەکێک لە ڕاچڵه‌كێنه‌رترین هەواڵی کرێکاران لە ئەمساڵدا بووە، کە بە هۆی فاشیزمی زاڵ بە سەر ڕاگەیەنەکانی فارسی زمانەوە لە ژێر خەروار خەروار هەواڵی دیکە و دوور لە ڕای گشتی و چاوی خەڵک شاردراوه‌ته‌وه‌. پرۆسەیەکی فاشیزمی کە بە ڕوونی دەتوانین لە کردەوە و دژکردەوەی چالاکانی مەدەنی، کرێکاری و بەناو مافی مرۆڤی ئێران له بەرانبەر ئەو جوره کەرەسته مرۆییانه ببینین. ٢٠٠ کرێکاری دەرکراوی ئیلامی، تەنیا بەو تاوانە که کوردن و لە دەرەوەی بازنەی پێناسەی مافی مرۆڤی چالاکانی ئێرانین، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە په‌راوێزی هەواڵ یان بێدەنگیی ڕەهای چالاکانی مەدەنی_کرێکاریی ئێراندا بوون، و چالاکانی مافی مرۆڤی ئێرانیش بە سەرنج نەدانێکی واتادار بە دۆخی زاڵ بە سەر ژیان و گوزەرانی ئەو خەڵکە، سیاسەتە فاشیستییەکانی ئێرانی ئیسلامییان په‌سه‌ند کرد.

پارێزگای ئیلام وەکوو بێبەشترین پاریزگای کوردستان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، چ لە سیستمی پاشایەتی و چ لە حکوومەتی ئیسلامیدا، بە هۆی هەڵکه‌وتی ژئۆپۆلتیکییه‌وه‌، بەردەوام لە ناوەندی بەرنامەکانی فاشیستی_مەزهەبیی حکوومەتەکانی ئێران بۆ لەناوبردن و ئاسمیلاسیۆنی دانیشتوانی بووە. سەرەڕای ئەوەی پارێزگای ئیلام بە دووهەمین پاڕیزگای ئێران لە بواری گاز، و سێهەمین سەرچاوی نەوتی لە ئێران بەئەژمار دێ، بەڵام بە وتەی دوکتور باقر دەروێش_ مامۆستای ئابووری لە زانکۆکانی ئێران_ ئاماری بێکاری لە سەدا ٤٠ه‌ و له‌گه‌ڵ نزمترین ئاستی هیوا به‌ ژیان به‌ره‌وڕووه‌. پارێزگایەک که بەو هەموو سەرچاوە سروشتیانەوه، لە سەدا ١١ی خەڵکەکەی لە ژێر چاوەدێریی "کومیتەی ئیمداد"دان و بە هۆی بێ‌هیوایی بەربڵاو و گشتگیر، ڕێژەی خۆکوژی ١٥ قاتی ئاماری خۆکوژیی پارێزگاکانی دیكه‌ی ئیڕانە و ئەو ڕێژەیەش لەگه‌ڵ پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان لە پلەکانی یەکەم هەتا سێهەمی ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە.

بەڵام لەم نێوانەدا سەرەڕای بێ‌دەنگیی فاشیستیانه‌ی چالاکانی مەدەنیی ئێران، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گوێبیستی درۆکانی جەلال میرزایی_ نوێنەری ئیلام لە مەجلیس_بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵک و پاساو هێنانەوەی سیاسەتەکانی حکوومەتی ئیسلامی دژی پارێزگای ئیلام بووین. میرزایی لە لێدوانێکدا کە لە ماڵپەڕی تابناک لە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاوكرایه‌وه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌؛ لە بەدواداچوونە بەردەوامەکانی‌دا، توانیویەتی ٢٠٠ کرێکاری وەدەرنراوی کورد بگەڕێنێتەوە سەر کارەکەیان و خاوەنکارەکەیانی ناچار بە بەستنی گرێبەستی نوێ لەگەڵ کرێکاران کردووە. ئەو لێدوانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژنامەی کوردستان و لێدوانەکانی هێندێک لە کرێکارانی دەرکراو، گوته‌كانی نوێنەری پارێزگای ئیلام بێجگە لە درۆی بێ‌ئه‌ملاوئەولا‌، شتێکی دیکە نەبووە و هەتا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ بەدەست هێنانی مافی ئەو کرێکارانە لە گۆڕێدا نییە.

درۆکردن و بڵاوکردنەوەی فریودان و ساختەکاری لە بنەما نەگۆڕەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە و هەیە، بنه‌مایه‌ك که نوێنەرانی مەجلیسی ئێرانی ئیسلامی بەباشی لە پڕوپاگانده‌ی هەڵبژاردنی خۆیاندا لەپێش چاوی دەگرن و بە درۆ و ساختەکاری هەوڵی بەدەست هێنانی پلە و پێگه‌ی خۆیاندان. نوێنەرانێک که نەتەنیا نوێنەری خەڵک نین، بەڵکوو دەستپەروەردەی حکومەتێکی جینایەتکار لە ناوچە جیاجیاکانی زاگرۆس و کوردستاندان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک