کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران لە سوئیس بەڕێوە چوو

14:58 - 4 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی قوربانیانی بە کۆمەڵ لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندا بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس و بەشێک لە چالاکانی سیاسیی کورد و ئێرانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بۆ بەرز ڕاگرتنی ٢٨ـەمین ساڵیادی کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد و ئێرانی لە گرتووخانەکانی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە چوو.

لەو خۆپیشاندانەدا چەندین وتار بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئاڵمانی لە لایەن چالاکانی سیاسی و نوێنەرانی هێزە سیاسیەکان پێشکەش کرا.

لە سەرەتای بەرنامەکەدا کامران ڕەسوڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئیس وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

ڕەسوڵی لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتە دژی گەلیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا کرد.

ناوبراو لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی کە بە دوای گولـلەباران‌کردنی هەزاران کەس لە زیندانیانی سیاسی کورد و ئێرانی بەرپرسانی پایەبەرزی ڕێژیم فەرمانی تێرۆری ڕێبەرانی جوڵانەوەی کورد لە کوردستانی ئێرانیان دا و لە ماوەی چەند ساڵدا ماشێنی تێرۆری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیان تێکۆشەر و چالاکی سیاسی لە دەرەوەی وڵات تێرۆر کرد.

ڕەسوڵی لە کۆتایی وتارەکەیدا وێڕای ئاماژەدان بە ڕاسانی نوێی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ڕیبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران گوتی کە حیزبی دێموکرات شێلگیرتر لە هەموو کات خۆی بۆ خەبات دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە دەکات، نرخەکەیشی گەر بۆ حیزبی ئێمە قورس و گران بێت هەڵی دەگرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی خۆپیشاندانەکەدا بڕیارنامەی خۆپیشاندەران لە لایەن ئەنوەر بەردیان ئەندامی حیزبی دێموکرات خوێندرایەوە.

خۆپێشاندانەکە بە خوێندەوەی چەند وتار و وتنەوەی چەندین درووشم کۆتایی پێ هات.

خۆپیشاندانێکی
خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران لە سوئیس بەڕێوە چوو

خۆپیشاندانێکی
خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران لە سوئیس بەڕێوە چوو

خۆپیشاندانێکی
خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژی ڕێژیمی ئێران لە سوئیس بەڕێوە چوو