کوردستان میدیا: كه‌سایه‌تی ناسراوی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان، ئه‌حمه‌د عومه‌ربیل، باوكی شه‌هید جه‌عفه‌ر عومه‌ربیل و باوكی پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزب به‌ناوی مه‌نسوور عومه‌ربیل، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ ڕێکەوتی ٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٥ی هه‌تاوی، له گوندی سه‌رچنار (كه‌ڵبه‌ڕه‌زاخان)، ئەحمەد عومەربیل، کەسایەتی نیشتمان پەروەر و ناسراوی ناوچەی چۆمی مەجیدخان به‌هۆی پیری‌و نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی ٨٠ ساڵی‌دا كۆچی دوایی كرد.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خه‌ڵكی ناوچه‌كه و شاره‌كانی دیكه هەر لە گوندی سەرچنار به خاكی پیرۆزی كوردستانان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پرسه و سەرەخۆشیی خۆی له بنەماڵه و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.