ک/مــــــــــــیدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و باوکی شه‌هیدێکی کوردستان له ناوچه‌ی شپیران کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 16ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، ئه‌حمه‌د مه‌ردی خه‌ڵکی گوندی شێره‌نیی ناوچه‌ی شپیران کۆچی دوایی کرد.
مام ئه‌حمه‌د له کاتی راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، وه‌ک لاوێکی خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و له هه‌مان کات وه‌ک به‌رپرسی کۆمه‌ڵێک له سواره‌کانی شیمالی کوردستان، له شاری مه‌هاباد حازر بووه و دوای راگه‌یاندنی کۆماریش وه‌ک ده‌ره‌جه‌دارێکی سوپای میللی خزمه‌تی کردووه.
ئه‌حمه‌د مه‌ردی دوای رووخانی کۆماری کوردستان وه‌ک زۆربه‌ی پێشمه‌رگانی ئه‌و کات گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌که‌ی خۆی و پاش ساڵانێکی زۆر مانه‌وه له شاخه‌کانی کوردستان، ده‌که‌وێته‌وه داوی ژاندارمه‌کان و ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ. پاش چه‌ند ساڵیک وه‌به‌ر عه‌فوو ده‌که‌وێ و هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌باتی چه‌کداریی ساڵه‌کانی 46_47 هاوڕێ و هاوخه‌باتی شه‌هید نه‌حۆ پاشۆ (باپیر شکاک) ــ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بوو.
ناوبرا پاش راپه‌رینی گه‌لانی ئێران و ئاشکرا بوونی خه‌باتی حیزب، له یه‌که‌م ده‌رفه‌تدا ده‌چێته‌وه شاری مه‌هاباد و پێوه‌ندی به حیزبه‌وه ده‌کات.
کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنه‌وه وه‌ک فه‌رمانده‌ری ده‌سته‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی سه‌ڵماس خه‌باتی خۆی ده‌ست پێ ده‌کات دواتر له ناوچه‌کانی ماکۆ، خۆیه و قوتور درێژه به خه‌بات ده‌دات.
کاک ئه‌حمه‌د به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه هه‌تا ساڵی 1363 درێژه به خه‌باتی چه‌کداری دا و به هۆی چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی به‌ناچار خانه‌نشین کرا.
دوای ماوه‌یه‌ک یه‌کێک له کوره‌کانی به ناوی نیزام مه‌ردیی نارده نێو ریزه‌کانی حیزب و نیزام وه‌ک بابی مرۆڤێکی به وه‌فا و دێمۆکرات بوو، که به‌داخه‌وه له هاوینی ساڵی 1366 له گوندی سوڵتانی له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نی جه‌هاندیده له‌لایه‌ن رێژیمه‌وه به دیل گیران و دواتر هه‌ر دووکیان ئیعدام کران.
ته‌واوی ئه‌و ساڵانه مام ئه‌حمه‌د به ئاواتی ئه‌وه بوو که دووباره هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه نێو خاکی نیشتیمان. بۆیه مام ئه‌حمه‌د وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن رێز و حورمه‌ت هه‌رده‌م لای خه‌ڵک به پێشمه‌رگه ده‌ناسرا و ئه‌ویش شانازیی به‌و ناوه ده‌کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران، سه‌رخۆشی خۆی ئاراسته که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌ی کاک ئه‌حمه‌د ده‌کات و خۆی به شه‌ریک و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێت.
رۆحی شاد و رێگای پڕ رێبوار