کوردستان میدیا: زیندانییه‌کی سیاسیی کورد که ٢٠ ساڵ پێشتر زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی ده‌زگای قه‌زایی به پڕگه (پرونده)که‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی هرانا، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسیی ره‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆکرات سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و هه‌نووکه‌ش پاش ٢٠ ساڵ به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌گه‌ڵ پێڕانه‌گه‌یشتنی لێپرسراوانی ده‌زگای قه‌زایی سه‌باره‌ت به ئازادیی ناوبراو مانی له خواردن گرتووه و لێوی خۆی دووریوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری پاش ٥ ساڵ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌مته‌رخه‌میی لێپرسراوانی قه‌زایی رێژیم سه‌باره‌ت به ئازادیی ناوبراودا مانی له خواردن گرتووه.
به‌وته‌ی خزمێکی محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، ناوبراو له کاتی ده‌سبه‌سه‌ر کراندا ٢٢ ساڵی بووه و جگه له چالاکیی ته‌بلیغیی هیچ چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی چه‌کدارانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و پاش ٥ ساڵ به‌دواداچوونی ئێمه لێپرسراوانی قه‌زایی رێژیم هیچ وه‌ڵامێکمان ناده‌نه‌وه.