کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی دانیشتووی یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، رێکه‌وتی ٤ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، لاوێکی کوردی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به‌ناوی ئومێد ره‌سووڵپوور کوڕی عه‌لی و خه‌ڵکی گوندی میراوێ‌ی سه‌ر به شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوه و هه‌نووکه‌ش پاش چوار رۆژ له ده‌سبه‌سه‌ر کردن، چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه، وێڕای ئه‌وه‌ی که به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی بۆ زانینی چاره‌نووس و شوێنی راگیرانی، هیچ وه‌ڵامێکیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه و هه‌تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له‌مه‌ڕ هۆکاری گیرانی ئومێد ره‌سووڵپوور زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه ١٠٧ هاووڵاتیی کورد له ئێران له‌لایه‌ن هێزه نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی تارانه‌وه به تاوانی جۆراوجۆری وه‌ک چالاکیی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و مافی مرۆڤ ده‌سبه‌سه‌ر کراون.