کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ شەهیدانی میکۆنوس لە وڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەبۆنەی٢٤ـەمین ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی میکۆنوس و شەهیدکرانی ڕێبەری شەهیدی گەلەکەمان، دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە دەستی تێرۆریستانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ڕێوڕەسمێک لە کانادا بەڕێوە چوو.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پاراستنی بێدەنگی بە حورمەتی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەلەکەمان و شەهیدانی ڕاسان دەستی پێ‌کرد.
پاشان ڕەحمان مورادی، پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی لە ڕۆژئاوای کانادا پێشکەش کرد.
دواتر پەیامی ویدئۆیی تایبەتیی حەسەن شەرەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کارەساتی میکۆنوس پێشکەش کرا.
شه‌ره‌فی وێڕای نوێکردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی میکۆنوس، قۆناغی نوێی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به درێژه‌ی ڕێبازی شه‌هیدان و بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان زانی و ڕوونی کرده‌وه که حیزبی دێموکرات ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه مێژوویه‌ی ته‌نیا له به‌ر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردن له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌ماندا ده‌ست پێکردووه و له‌و ناوه‌دا ته‌نیا پشت ئه‌ستووره به وره و ئیمانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی حیزب و پشتیوانی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
دواتر پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە لە لایەن بێریوان بەدری پێشکەش کرا و کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید دوکتور شەرەفکەندی لە لایەن کۆزاد ویژە پێشکەش کرا.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕەسمەدا مێهدی جەهانگیر، بەرپرسی ڕێکخراوی هەڵەبجەی شەهیدی پارتی دێموکراتی کوردستان پەیامی هاوخەمی خۆی پێشکەش کرد.
هەورها محەمەد تۆز، لە لایەن ڕێکخراوی ماڵا کورد ڕێزی لە یاد و بیرەوەری شەهید دوکتور شەرەفکەندی و هاورێیانی گرت.
هەر بەو بۆنەوە کەژاڵ حاجی میرزایی چەند پارچە شێعر و پەخشانی هەست بزوێن و شۆڕشگێڕانەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
ئەو ڕێوڕەسمە بە پیشاندانی ویدیۆیەک کە به کورتەیەک لە ژیان و خەباتی ڕێبەری شەهید دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، ڕێبازی ڕزگاریخوازانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە گشتی و ڕاسان هەڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرشی نوێی گەلەکەمان بە دەستی پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکرات و ڕێبوارانی ڕێگای قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی شێ کرابۆوە، کۆتایی پێهات.