دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا
زایینی: ٢٧-٠٩-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/٠٦ - ١٧:٥٦ تاران
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆ دوو ئەندامی لاو و خوێنگەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی گوندی نێی مەریوان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا.
لەو ڕووداوەدا "هیوا نیکپەی" کوڕی "حەسەن" و "باست پەروازە" کوڕی "عارف" خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان بۆ هەمیشە ماڵاوایان لە ژیان کرد.
کاک هیوا و باسید دوو لاوی خوێنگەرم و نیتشمانپەروەر بوون کە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست دا.
ئەم دوو لاوە تێکۆشەرە لە ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دیمۆکرات بوون و هیوا و باست لەو ڕۆڵە تیکۆشەرانە بوون کە بە هۆی تیکۆشانی بەرچاوی خۆیان چەندین جار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر وزیندانی کران و تووشی ئازار و ئەشکەنجە بوون.
تەرمی ئەو دوو لاوە بەهەست و نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراوان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.