کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆشداری ئامریکا بە وڵاتی ڕووسیە سەبارەت بە بەردەوام بوونی بۆمبارانەکان لە شاری حەلەب

17:14 - 8 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ئەرتشی سووریە و هاوپەیمانانی، دوو نەخۆشخانەی سەرەکیی شاری حەلەبیان وێران کردووە و هێزە یارمەتیدەرەکانیشباسیان لە بارودۆخی مەترسیداری ئەم شارە کردووە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، جان کێری، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٨ سێپتامبر هۆشداری بە ڕووسیە داوە کەبەهۆی بەردەوامیی دەستێوەردانە نیزامییەکانیی ئەو وڵاتە لە شەری سووریەدا، ئەگەری ئەوەی هەیە کە کاریگەری لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان ئامریکا و ڕووسیە دابنێت.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەک لە وڵاتی ئاڵمان، کێری لە وتووێژ لەگەڵ سێرگێئی لاورۆف هاوتای خۆی لە وڵاتی ڕووسیە،داواکاریڕاگرتنی هەرچی زووتری هێرشەکان لەسەر باکووری حەلەب بووە.

شایانی باسە کە؛ لەم هێرشانەدا زۆرتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون و دوو نەخۆشخانەش بە هۆی بۆردومانەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی وڵاتی ڕووسیەوەخاپوور کراون.

\'بان کی مۆن، بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە؛ بارودۆخی شاری حەلەب لە قەسابخانە خرابترە و ئەو لایەنانەی کە چەکی کۆمەڵکوژی لە شەڕی سووریەدا بەکار دەهێنندەبێ بەرپرسایەتی ئەم جینایەتانە وەئەستۆ بگرن.

ماوەیەک پێش لەوەش، هەندێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی وەکوو بریتانیا وفەڕانسە، ڕێژیمی ڕووسیەیان بە پشتیوانیلە وڵاتی سووریە تۆمەتبار کردووە.