کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەکرێگیراوێکی ڕێژیم سزا درا

14:53 - 10 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: لە درێژەی بە سزا گەیاندنی خۆفرۆش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران, لە ناوچەی کامیاران بەکرێگیراوێکی ڕێژیم بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بەکرێگیراوێکی ناوچەی کامیاران بە ناوی سدیق ئەمینی ناسراو بە سدیقە گەڕ، خەڵکی گوندی تەختی ‌زەنگی، لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە کوژرا.

ئەو خۆفرۆشە لە خانەباغی خۆیدا لەسەر ڕێگای تەوقەگوێز بە سزای کردەوەکانی خۆی دژ بە خاک و نەتەوەکەی گەیشت.

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیمی ئێران(سەدیق ئەمینی) ڕێکەوتی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٧٣ی هەتاوی بۆئەوەی بە سزای خیانەتەکانی خۆی بگات جارێکی دیکەش پەلامار دەدرێت، بەڵام تەنیا بریندار دەبێت.

ناوبراو هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە چەکی خیانەتی دژ بە نەتەوەکەی هەڵگرتبوو.

لە هەواڵێکی هاوشێوەدا، هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند کە؛ دوێنێ خۆفرۆشێکی دیکەش بە ناوی جەبار لە شاری کامیاران بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین خۆفرۆشی سەر بە ڕێژیم بە سزای خیانەتەکانیان بەرانبەر بە نەتەوە و نیشتمانی خۆیان گەیشتوون.