کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێمینارێک سەبارەت بە دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای PSK لە سویس بەڕێوە چوو

17:30 - 12 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: سێمینارێک بە بۆنەی دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور لە وڵاتی سویس بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بێرن لە وڵاتی سویس،سێمیناریک بە بۆنەی دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور بەڕێوە چووو.

لەو سێمینارەدا سەرەتا لە لایەن بەرپرسی کۆمیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور لە سویس، وتارێک لە سەر مێژووی خەباتی نهێنی پارتی سوسیالیستی کوردستان لە ماوەی ٤١ ساڵی ڕابردوودا پێشکەش کرا.

بەرپرسی کۆمیتەی پارتی سوسیالیت ئاماژەی بە هۆکارەدا کە یارمەتی دەربوون لە بەردەم دەستپێکردنی خەباتی ئاشکریان لە ناوخۆی تورکیە و باکووری کوردستان.

پاشان لەو سێمینارەدا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی حەمید چووپانی لە سویس بەشدار بوون و وتارێکی پێشکەش بە بەشداران کرد.

چووپانی لە وتارەکەیدا وێرای پیرۆزبایی لە هاوڕێیانی پارتیسوسیالیستی کوردستان بە بۆنەی دەستپیکردنی خەباتی ئاشکرایان،ئاماژەی بە پێوەندی دۆستانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور کرد.

ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە پەیامەکەیدا وێرای ئاماژە بە ڕاسانی نۆێی حیزبی دێموکرات پشتیوانیی بەردەوامی هاوڕێیانی پارتی سوسیالیستی بە شێوەیەکی گشتی بەرز نرخاند.

لە درێژەی سێمینارەدا، نۆینەرانی هێز و لایەنەکانی دیکەی بەشدار پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.