کوردستان میدیا: باوکی شەهید و پێشمەرگەیەکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام خالید پەروانهوەتەن ناسراو به نەبى ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مام خالید ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی له ناوچەى دەشتەبێڵى سەر به شارى شنۆ له گوندى ئاڵيان لهدايک بووه و ناوبراو له مرۆڤە ناسراو و خۆشنێوەكانى ناوچەکە بوو.
مام خالید باوكى پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ئیبراهيم پەروانەوەتەنه کە هەنووکە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئيراندایە.
شەهید خەليل پەروانهوەتەن ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٤٨ی هەتاوی لە شاری شنۆ لەدایک بووە. ناوبراو هەر له تەمەنى منداڵىدا له قوتابخانەى شارى شنۆ دەرسى خوێند و هەتا پۆلى سێى ناوەندی له شارى شنۆ دهرسى خوێند و دواتر له دانشسەراى تەربيەت مەعەليم له شارى مهاباد درێژەى به خوێندن دا و دواى تەواو بونى چوار ساڵەى دانشسەرا له شارى شنۆ بوو به مامۆستاى قوتابخانه و له زۆربەی گوندەكانى ناوچەى شنۆ و هەروەها له نێوشارى شنۆ وەکوو مامۆستاى قوتابخانه دەرسى گوتووەتەوە.
شەهیدخەليل پەروانەوەتەن ئەندامى تەشكيلاتى حيزبى دێموكراتى كوردستانى ئێران بوو و ٢٦ی خەرمانانی ١٣٨٣ی هەتاوی به هۆى نەخۆشى له تەمەنى ٣٥ ساڵیدا كۆچى دوايى كرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسه وسەرەخۆشی له بنەماڵه و خزم وکەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.