کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكرات لە کونگرەی شۆرای ئەنتێرناسیۆنال سۆسیالیست

20:21 - 9 خەرمانان 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە کونگرەی شۆرای ئەنتێرناسیۆنال سۆسیالیستدا بەشداریی كرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشمە، رێكەوتی ٨ی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی، كۆبوونەوەی شۆرای ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست لە شاری كەیپ تاونی پایەتەختی كۆماری باشووری ئافریقا، بە بەشداری هەیەتێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بە سەرپەرستیی بەڕێز لوقمان ئەحمەدی نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست، بەرێوەچوو.
كۆبوونەوەكە بە وتەكانی بەرێز جۆرج پەپائەندریۆ، سەڕۆكی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست دەستی پێكرد. لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، چەندین پرسی گرینگ سەبارەت بە رێفۆرم كردنی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست و بەهێزكردنی رۆڵی ئەم رێكخراوەیە لە گۆرانكاریە سیاسیەكانی جیهاندا كەوتنە بەرباس و لێكدانەوە.

2067.jpg


بەشێكی دیكەی کونگرەكە تەرخان كرابوو بۆ باس كردن لەسەر وەرگرتنی ئاندامانی نوێ و شیێوازی هەڵبژاردن لە كۆنگرەی داهاتووی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیستدا.
کونگرەكە بە پەسند كردنی چەندین پێشنیار بۆ كۆنگرەی داهاتووی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست كە لە رێكەوتی ٩ی خەرمانانی ئەم‌ساڵ لە هەمان شاردا دەست پێدەكات، كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.
شایەنی ئاماژەپێدانە كە نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لە ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست، لە میانەی کونگرەكەدا چەندین جار دەرفەتی قسەكردن لەسەر حیزبی دێمۆكرات و هەلومەرجی ئێستای كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێ درا.
لە میانەی ئەم کونگرەدا هەیئەتی حیزب چاویان بە چەندین بەرپرس و نوێنەری ئەندامانی ئێنترناسیۆنال سۆسیالیست كەوت.