• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆمارى ئیسلامى چۆن هەرێمى کوردستانێکى لە باشوور دەوێ؟

زایینی: ٠٩-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٨ - ١٢:١٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆمارى ئیسلامى چۆن هەرێمى کوردستانێکى لە باشوور دەوێ؟
ئەلبۆرز ڕووئین تەن

کورد بە گشتى و باشوورى کوردستان بە تایبەتى بەردەوام شوێنى سەرنجى سیاسەتەکانى کۆمارى ئیسلامیە. چوونکە کۆمارى ئیسلامى لە سەر بنەماى تێزى فیکریی خۆى واتە بەرگری کردن لە دەرەوەى سنوورەکانى، دەست تێوەردان لە بارودۆخى نێوخۆى هەموو وڵاتێک بۆ خۆى بە ڕەوا دەزانێت و کارى بۆ دەکات، بەوەش نەوەستاوە و تەنانەت سوپایەکى تایبەتى تەیاری بۆ تەرخان کردووە. بەڵام پرسیارى ئەوەى کە کۆمارى ئیسلامى چۆن کوردێک بە گشتى و بە تایبەتى چۆن هەرێمى کوردستانێکى دەوێ زۆر گرینگە.

بە وەڵام دانەوەى ئەو پرسیارە دەتوانین کردەوە و لێکەوتەکانى ئەو سیاسەتە شی بکەینەوە و ئەوکاتە خەڵکى کوردستان و لایەنە سیاسییەکان باشتر دەتوانن لە سەر چۆنیەتى پەیوەندى و وەرگرتنى هاوکاریى جۆراوجۆر لە ڕێژیمى ئیران دوو جار بیربکەنەوە. سەرەتا ئەوەیکە لە سیاسەتى کۆمارى ئیسلامیدا هەبوونى ناوچەیەکى ئارام لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست جێگەى نابێتەوە، چوونکە هەر ئارامییەک لە ناوچەدا سەرنجى زلهیزەکان و وڵاتانى ناوچە و تەنانەت خەڵکى خودى ئێران بۆ لاى سیاسەتە چەوت و دژە مرۆییەکانیان ڕادەکشێت و ئەوکات بە دواى چارەسەرى ئەو سیاسەتە چەوتانەدا دەگەڕێن کە بە نەمانى کۆمارى ئیسلامى کۆتاىی دێت. هەر بۆیەش تاقمى دەسەڵاتدار لە ئێران ئەو چەندەش زۆر بە باشی دەزانێ و کار بۆ نەبوونى ئارامى لە ناوچەدا بە گشتى دەکات.

ئەو نائارامییە لە قۆناغى یەکەم لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستدا و دواتر لە بازنەیەکدا گەورەتر و گەورەتر دەبێتەوە تا هەموو دونیا دەگرێتەوە، بۆیە دەڵێم هەموو دونیا چوونکە لە ئامریکاى باشوور یان ئەفریقاش دەتوانین دەستێوەردان و کارى سیخوڕی لەژیر ناوی هەناردە کردنی شۆڕشی ئیسلامى‌دا ببینین. لەو نێوەدا کورد بۆ ئێران لە هەموو لایەکى دیکە گرنگیەکى چەندقات زیادترى هەیە، یەکەم هەر چالاکییەکى ئەرێنىی کوردى هەبێت، بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆش بێت کاریگەرى لە سەر نزیکەى ١٥ میلیۆن کورد کە لە نێو سنوورەکانى ئێستاى ئێراندا دادەنێت.

هەر کاریگەرییەک دەتوانێت شۆڕشێک دروست بکات کە چارەنووسی کۆمارى ئیسلامى بە تەواوى بکەوێتە مەترسییەوە. هەر بۆیەش لە قوناغى یەکەمدا کار دەکات بۆ ئەوەى کورد ئەوەندە بەهێز نەبێت کە بتوانێ کاریگەرى دروست بکات. ئەگەر سەرەتاییترین بنەماى بەهێز بوون یەکگرتنى کورد بێت، ئەوا بە دروست کردنى گرفت و شەڕ و ناکۆکى لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا ئەو یەکگرتنە نامومکین دەکات.

ئەگەر سەیرى مێژووش بکەین ئەو خاڵە بە بەردەوامى دەبینین، هەر هاوکارییەکى ڕێژیمى ئێران بۆ هەر لایەنێکى کوردى بووبێت، ئەوا بە مەرجى دژایەتى لایەنێکى دیکەى کورد بووە. ئەگەر ئەوڕۆ هەر ناکۆکییەک لە نێوان کورددا هەبێت، بێگومان شوێن دەستى ئێرانی پێوە دیارە و تەنانەت ئەو دەستەش لە هەندێ بابەتدا بە ڕوونى و بە ئاشکرا دیارە. لە هەمووى سەرنج ڕاکێشتر یا بڵێم مەترسیدارتر ئەوەیە کە کاتێک بۆ چارەسەرى ئەو ناکۆکیانە داوا لە ئێران دەکرێت ڕۆڵی نێوبژیوان ببینێت و پێش قەدەم بێت، کە ئەنجامەکەى ئەو بارە نەخوازراوەى ئێستاى هەرێمى کوردستانى لێ‌دەکەوێتەوە.

کە واتە سیاسەتى ئێران لە لاواز بوونى کورددا ئەوەندە ڕوون و ئاشکرایە کە هەبوونى پەیوەندى بێ‌سنوورى لایەنێک ئەو پرسیارە دروست دەکات کە ئایا ئەو شی کردنەوەیە چۆن لە لایەن ئەو لایەنە نەکراوە یا بەرژەوەندیى تاکەکەسی و حیزبی ئەوەندە دەهێنێ کە سنوور بۆ پەیوەندییەکانى دانەنێت. لە هەمانکاتدا کۆمارى ئیسلامى بە سیاسەتی لاواز کردنى هێزی کورد، بە دواى سڕینەوە یان تا ئەو شوێنەى کە دەکرێت لاواز کردنى هەرێمى کوردستانەوەیە، ئەو چەندەشی بە چەندین شێوە جێبەجێ کردووە و تا ڕادەیەکیش لەو سیاسەتەی سەرکەوتوو بووە.

دەتوانین بە چەند شێوە لاواز کردنى هەرێمى کوردستان ببینین. سەرەتاى دروست بوونى قەیرانى ئێستاى کوردستان، دروست کردن و هاوکاریی زۆرى ڕاگەیاندنێکە کە گوتنى هەموو شتێک بۆ خۆى بە ڕەوا دەزانێ و بە هەموو شێوەیەک بە دواى ناشیرین کردنى ئەو ئەزموونەیە. دواتر بە فەرمان پێدان بە مالیکى بۆ بڕینى مووچەى هەرێم و دروست کردنى ناکۆکى لە نێوان بەغدا و هەولێردا و هەوڵى دروست کردنى کۆسپ و تەگەرە لە بەردەم پێشکەوتنەکانى هەرێمى کوردستان، هەنگاوێکى دیکەى ئەو سیاسەتانە بوو.

بۆ سەلماندنى ئەو چەندە، تەنیا وەڵامى یەک پرسیار دەتوانێ یارمەتێدەر بێت، ئایا ئەو چەندە چۆن بە بێ ئێران کراوە کاتێک کە مالیکى و بەغدا تا ئەو ئاستە لە ژیر کاریگەریى ئێراندان؟ بەوەندەش نەوەستا و گوڕینى ئاراستەى داعش بەرەو هەرێمى کوردستان و تێوەگلانی لەو شەڕە دژوارە.

دروست کردنى هێزەکانى دیجلە و دواتر چەند گرووپی چەکدارى لە سنوورى هەرێمى کوردستان وەکوو حەشدى شەعبی، کە بودجەى نزیکەى ١٥٠ هەزار چەکدار لە لایەن حکوومەتى مەرکەزیەوە بە تەنیا بۆ ئەو هێزە دابین کراوە. هەمووى ئەوانە و چەندى دیکەش بە ڕوونى تەنیا لە پێناو یەک ئامانجدا کراوە، ئەویش نەهێشتنى هەرێمى باشوورى کوردستانە، کە هەنگاو هەنگاو بەرەو جێبەجێ کردنى دەڕوات. تەنانەت لەو ڕێگایەدا سەرکەوتنى بەدەست هێناوە، ئەو سەرکەوتنانەش لە ژێر سێبەرى هەندێک کورددا بووە، ئەگەر هاوکاریی کورد بۆ پیلانگێڕیى ئێران نەبوایە، جێبەجێ کردنى زۆر دژوار دەبوو، چوونکە کورد دەتوانێ هێزێکى وەک داعش بشکێنێت و خاکە دابڕاوەکانى بۆ خۆى بگێڕێتەوە و سنوورى خۆى دیاری بکات. بەڵام ناتوانن بەرگەى ناکۆکیی نێوان خۆیان بگرن. بۆیە هەمیشە ئێران هەرێمى کوردستانێکى لاوازى دەوێ، ئەوەندە لاواز کە ناکۆکى و شەڕی تێدا دروست بێت، ئەوسا بە هەموو دونیا و کوردەکانى ئێرانیش بڵێت، سەیرکەن ئەگەر ئێوەش ئازاد بن ئەوەتان بە سەر دێت و بۆ ئەو چەندەش کار و تێکۆشان دەکات. هەر بۆیەش تەیارە کوردییەکان یا هەر لایەنێکى دیکە کە دەیهەوێ پشت بە ڕێژیمى ئێران و هاوکارى و پشتیوانییەکەى ببەستێ، دەبێ چەند جار بیر بکاتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا