• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دڕک لە چاوی خۆیاندا نابینن

زایینی: ٠٩-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٨ - ١٦:٢٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دڕک لە چاوی خۆیاندا نابینن
شەماڵ تەرغیبی

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر و لە یەکەم سەفەری خۆیدا پاش گەڕانەوە لە نیۆیۆرک، لە قەزوین ڕوو لە خەڵکی کۆکراوە لە دەوری، داوای لە ڕاگەیەنە گشتییەکان کرد کە بەراوردێک لە نێوان بارودۆخی ئێران و عەرەبستاندا بکەن و بە خەڵك بڵێن کە دۆخی وڵاتانی دیکە لەباری ئابوورییەوە زۆر شپرزە و ئەبێ شاگەشکە بن بەوەی لە ئێرانێکی "ئاسوودە" و "دوور لە دڵە ڕاوکێ‌دا" دەژین کە خاوەنی ئیدارەیەکی "بێ‌کێشە"یە!

ناوبراو لە قسەکانیدا دەڵێ: عەرەبستانی سعوودی کە بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری نەوتە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی شپرزەیی دۆخی ئابووری و کەم بوونەوەی نرخی نەوت، تووشی قەیران هاتووە و هەموو کارمەندەکانی خۆی کەم کردۆتەوە، هەروەها ئەم وڵاتە لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٠ میلیارد دۆلار کەمیی بودجەی هەبووە!

ڕەنگە مەبەستی ناوبراو لە "ئێرانی ئاسوودە"، "ئێرانی دوور لە دڵەڕاوکێ" و "ئیدارەی بێ‌کێشە" ئەو بەشە لە ئێران بێت کە بەڕێزیان و هاوپیاڵەکانیان تێیدا دەژین و بە دوور لە کێشەکانی وەک هەژاری، گرانی، هەڵاوسان، گەندەڵی، بێکاری، ئێعتیاد، تەڵاق، دزی و راوڕووت کە یەخەی خەڵکی ئاسایی ئێرانی دادڕیوە بە "ئاسوودەیی و بێ دڵەڕاوکێ" دەژین و "بەبێ کێشە" ئیدارەی کۆشکەکانیان دەکەن! دەنا کێ هەیە کە لە ئێراندا بژی و ڕۆژانە چاوی بەو گرفتانە نەکەوێت کە ئاغای ڕووحانی نایبینێت یان حەزی لێ نییە بیبینێت؟

دەمامکە "ئیسڵاحخواز"ەکەی کۆماری ئیسلامی دواتر بەوپەڕی ڕووهەڵماڵراوی دڕک لە چاوی خۆیدا نابینێت و قولاپەی وڵاتانی دیکە دەگرێت و وەک "ئامۆژگاری" کردن بە ڕاگەیەنەکان دەڵێت کە؛ برۆن باسی کەموکووڕییەکانی عەرەبستان بکەن؛ بۆ ڕۆچوونە نێو ئەم بابەتە و گرینگیدانی زیاتر بەم لایەنە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێک ڕاستی وڵاتێکی وەک عەرەبستان لە باری ئابوورییەوە دەکەین کە ڕووحانی و تاقمەکەی نایانهەوێ بیبینن:
ئابووریی عەرەبستان ئابوورییەکی بەتەواوی کراوەیە؛ نیزیک بە ٣٥%ی بەرهەمەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەم دەهێنرێن؛ نیزیک بە ٩ میلیۆن کرێکار لە وڵاتانی دیکەوە ڕوویان لەم وڵاتە کردووە و تێیدا کار دەکەن؛ سەرەڕای کەمیی ئاو و گەشەی حەشیمەت، هەوڵێکی جیددی بۆ خۆبەڕێوەبەری لە بواری کشتوکاڵ بوونی هەیە؛ هەڵاوسانی ئەم وڵاتە ٥/١%ە کە کەمترین هەڵاوسانە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا؛ عەرەبستان خاوەنی پاڵاوگەی نەوت و پێترۆشیمییە و لەبواری بەرهەمهێنانی سیمان، پۆڵا، کوودی شیمیایی و پلاستیک دەستێکی باڵای لە ناوچەدا هەیە و جگە لەمەش لەبواری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی مەیگوو و خورما پشکی شێری بەرکەوتووە.

عەرەبستانی سعودی یەکێک لە گەورەترین جەمسەر و ناوەندەکانی توریزمی دینییە و بەهۆی هەڵکەوتنی کەعبە لەم وڵاتە ساڵانە چەندین میلیۆن کەس بەمەبەستی حەج ڕوو لە عەرەبستان دەکەن کە داهاتی ئەم سەردانە ساڵانە (بۆ وێنە لە ساڵی ٢٠١٤) ٨ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا وەزارەتی ئابووریی عەرەبستان ساڵی ڕابردوو باسی لە خستنەگەڕی پلانێکی درێژخایەنی ئابووری کرد کە بەهۆیەوە تا ساڵی ٢٠٣٠ بڕیارە نێونجی داهاتی هەر خانەوارێکی سعودی ٦٠% زیاد بکات، ٦ میلیۆن هەلی کاری نوێ دابنرێت، سیستمی دانی گرین کارت بە هاووڵاتیانی بیانی وەگەڕ بخرێت. درکاندنی ئەم پلانە نوێیەش هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە بەناوبانگەکەی بلومبێرگ کە تێیدا پێشبینی کردبوو عەرەبستان تاکوو ١٥ ساڵی دیکە دەبێتە یەکێک لە ٢٠ زلهێزی ئابووریی جیهان.

لەبەرانبەر ئەم داتا و زانیارییانەدا و بۆ ئەوەیکە ئەوپەڕی دۆشداماویی کۆماری ئیسلامی لە باری ئابوورییەوە بخەینەڕوو، لێرەدا ئاماژە بە ٢ نموونە لە ئامارە فەرمییەکانی دەوڵەتی "تدبیر و امید" دەکەین کە ڕەنگە ئاغای ڕووحانی هەر ئاگاشی لێی نەبێت:
نوێترین ڕاپۆرتی بانکی ناوەندیی ڕێژیم بۆ ساڵی ٩٤ی هەتاوی باس لەوە دەکات کە؛ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتری خۆی، ئاستی داهات و تێچووەکانی خانەوارەکان، گۆڕانی بەسەردا هاتووە و نێونجی تێچووی مانگانەی خانەوارە شارنشینەکان لە ئێران بریتییە لە ٢ میلیۆن و ٩٣٨ هەزار تمەن کە لە ساڵدا دەکاتە ٣٥ میلیۆن و ٢٥٩ هەزار تمەن؛ زیاتر لە ٢٦%ی خانەوارەکانی ئێران تەنانەت خاوەنی ١ تاکی خاوەن پیشە نین کە ئەمە بەمانای چوونە سەری نرخی بێکاری لە ئێراندایە؛ ڕێژەی قەرزەکانی دەوڵەت و کۆمپانیا دەوڵەتییەکان بریتییە لە ٦٢ هەزار میلیارد تمەن، کە ئەمە نیشاندەری چوونەسەری ٢٠٠%ی ئاستی قەرزەکانە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە پووشپەڕی ساڵی ٩٣دا ئەم ڕێژەیە ٣4 هەزار میلیارد تمەن بووە، واتە لە ماوەی ٢ ساڵدا قەرزەکانی دەوڵەت نیزیک بە ٢ قات زیادیان کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک