کوردستان میدیا: خوێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی پاوه له تاران و ٣ هاووڵاتیی سه‌رده‌شتیش له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردپا، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ١٥ رۆژ پێش ئێستا خوێندکارێکی کوردیان به‌ناوی مه‌عاز حه‌کیمی له تاران ده‌سبه‌سه‌ر کردووه.
مه‌عاز خوێندکاری کارناسیی باڵای زانستی ئایینیی زانینگه ئایینی ئیسلامیی تاران و خه‌ڵکی گوندی شه‌ڕه‌کانی سه‌ربه شاری پاوه له پارێزگای کرماشانه.
له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه که ئه‌م خوێندکاره کورده پێش ده‌سبه‌سه‌ر کران، له به‌راڤه دینیه‌کان و مشتومڕی مه‌زهه‌بیدا به‌شداریی کردووه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر کرابێت.
بنه‌ماڵه‌ی مه‌عاز چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمیان کردووه هه‌تا له بارودۆخی کوڕه‌که‌یان ئاگادار بن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام بووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه و به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه پێنج‌شه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو رێکه‌وتی ٢ی خه‌رمانان، ٣ هاووڵاتیی دانیشتووی گونده‌کانی بێژوێ و گوێزه‌ڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت، به‌ناوه‌کانی له‌تیف عه‌لی‌خانی، سیامه‌ند عه‌لی‌خانی و محه‌ممه‌د سه‌عیدی، له‌لایه‌ن هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م ٣ هاووڵاتییه هه‌تا ئێستا له هۆکار و شوێنی ده‌سبه‌سه‌ر کرانیان هیچ زانییارییه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نییه.