• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

خەباتی نا-توندوتیژ و دۆخی ئێران

زایینی: ١٠-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٩ - ١٠:١٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
خەباتی نا-توندوتیژ و دۆخی ئێران
بیریار

لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بۆ سەرۆک کۆماریی ئێران، وەک خولەکانی تری ئەو شانۆگێڕییە، لەلایەک پڕوپاگەندەی حکوومەت وەک هەموو هەڵبژاردنەکانی تر و بەڵێنی دانی درۆیینە بۆ هەڵخڵەتاندن و فریودانی خەڵک و ڕاکێشانیان بۆ پێی سندۆقەکان دەستی پێ کردبوو، و لەلایەکی ترەوە وەک جاری جاران دیسان هەندێ چالاکی کورد بە پاساوی جۆراوجۆر کەوتبوونە هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان. دیارە کاری حکوومەت وەک هەمیشە لە ئاڕاستەی ئامانجی سیاسی خۆی و ڕەوایی بەخشین بە سیستمە سیاسییەکەی، بۆخۆی پاساودار بوو. ڕێژیم لە پێناو سیاسەتی خۆیدا هەموو کارێک دەکات و لە هەموو ئامرازەکان کەڵک وەردەگرێت کە هەڵبژاردنیش یەک لەوانەیە.

ئەگینە هەمووان بە چاکی دەزانن کە مێکانیسمی هەڵبژاردن بە تەنیا بە واتای دێموکراسی نییە و بە بێ هەبوونی پێش مەرجەکانی، لەوانە ئازادیی سیاسی، ناکرێ وەک هەڵبژاردنی دێموکراتیک ناودێر بکرێت، و بەتەنیا شانۆگەرییەک دەبێت لە چەشنی ئەوەی عێراقی سەردەمی سەددام و کۆرەی باکوور و.... بۆیە لێرەدا بۆ ڕوون‌بوونەوە تەنیا تیشک دەخرێتە سەر سیاسەتی لایەنەکەی تر، واتە تاقمێک لە چالاکوانانی کورد.

ڕەنگە زۆرێک لە پاساوەکانی ئەو لایەنانەی بەشداریی شانۆگەریی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران دەکەن زۆر سەیر نەبن و هەرچۆنێک بێت لە پێناو سیاسەت و بەرژەوەندیی تاکەکەسی و گرووپیی خۆیاندا ئەو کارەیان کردبێت و بەرژەوەندییان ئەوەی ویستبێت. بەڵام سەیر لەوەدابوو کە هەندێ کەس ڕێک لە چەند ڕۆژی پێش هەڵبژاردندا لە ژێر ناوی خەباتی مەدەنی و بێ توندوتیژی و تەنانەت وەک پێڕەوانی ڕێبازی گاندی بە توندی خەڵکیان بۆ پێی سندۆقەکان هان دەدا. دیار بوو ئەمانە نە لە خەباتی مەدەنی و ناتوندوتیژ تێگەیشتبوون و نە لەگەڵ ڕێباز و کەسایەتی ڕێبەرە ناسراوەکانی خەباتی بێ توندوتیژی ناسیاویی ئەوتۆیان هەبوو و تەنیا بۆ کەڵکی نالەباری سیاسی و هەلپەرستی و ڕێبازی پارێزکارانەی خۆیان پەنایان بۆ بردبوو. ئەمانە ئەوەیان ڕەچاو نەکردبوو کە ئەو ڕێباز و بنەما و شێوازانە لە جیهاندا تاڕادەیەک ناسراون کە هەروا بە هاسانی ناکرێت خۆ بەوانەوە هەڵاواسن. هەرچۆنێک بێت لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی بێ توندوتیژی‌دا، وەک دەرفەتێک پێویستە بۆ وەبیرهێنانەوە ئاورێک لەم ڕێبازە بدرێتەوە.

خەباتی ناتوندوتیژ بەو واتایە کە لە زۆر و توندوتیژی بۆ گۆڕانی سیاسی یان کۆمەڵایەتی کەڵک وەرنەگیردرێت. ئەم ڕێبازە لە شێوازە جۆراوجۆرەکانیدا بریتی بووە لە خەباتێکی بەردەوامی مەدەنی و کورت نەکراو بە کاتێکی تایبەت تا گەیشتن بە ئامانجەکان و لەو پێناوەدا لە هەموو هەل و دەرفەتەکان و شەبەنگێک لە شێوازە مەدەنییەکان کە توندوتیژی تێدا نەبێت کەڵک وەرگیردراوە؛ لە نافەرمانیی مەدەنی و مانگرتنەوە تا نوێژ و ڕۆژووی سیاسی وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی. لە چەشنی ئەم بزووتنەوانە دەکرێ ئاماژە بکرێت بە بزووتنەوەی هاوکاری نەکردنی گاندی لە سەردەمی بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازیی هێند، بزووتنەوەی مافی مەدەنی مارتین لوتەر کینگ لە ئەمریکا، شۆڕشی دژە هەڵاواردنی ماندێلا لە ئافریقای باشوور و شۆڕشی دەسەڵاتی خەڵک لە فیلیپیندا.

ژیان، بەسەرهات و شێوازی خەباتی ڕێبەرانی گەورە و کاریگەریی ڕێبازی ناتوندوتیژیان وەک گاندی و پاش ئەویش مارتین لوتەر کینگ و ماندێلا، بە ساکاری دەریدەخات کە هەوڵی کاتیی و هەلپەرستانەی تاقمێک لە ڕووداوێکی کاتیی وەک هەڵبژاردن و بەوجۆرە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ یارمەتیدانی سیاسەتەکانی ڕێژیمە سەرکوتگەرەکان، نە خەباتە و نە بەتەنیایی دەکەوێتە بازنەی ڕێبازی خەباتی ناتوندوتیژەوە. بۆیە سووکە ئاوڕدانەوەیەک لە شێوازی خەباتی ئەم ڕێبەرانە پێویستە.

هەروەک ڕۆژی جیهانیی بێ توندوتیژی بە بۆنەی لەدایکبوونی ماهاتما گاندییەوە دیاریی کراوە، ئەو پیاوە مەزنە دامەزرێنەر، گەورەترین و کاریگەرترین ڕێبەری ڕێبازی خەباتی ناتوندوتیژانە بووە. خەباتی گاندی لە دژی بەریتانیا ساڵانێکی زۆر و بەردەوام درێژەی هەبوو. وێڕای ئەوەی کە هەڵبژاردن و تاڕادەیەکی زۆریش پێش مەرجەکانی هەڵبژاردن وەک ئازادیی حێزب و گرووپە سیاسییەکان و ڕادەربڕین و چاپەمەنییەکان و... هەبوو، گاندی هیچکات خەباتی خۆی سنووردار نەکردەوە بە هەڵبژاردن و کاتی هەڵبژاردنەوە. ئەگەرچی حیزب و ڕێکخراوەکان بەتایبەت حیزبی کۆنگرە و ڕێبەرانی سیاسی تر زیاتر لەو کاتانەدا چالاک بوون و زۆرینەی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردندا دەستەبەر دەکرد، بەڵام هیچکات لە چالاکیی سیاسیی بەردەوام لە دژی بەریتانیا دەستیان نەدەکێشا و پشووی چوار-پێنج ساڵەیان نەبوو کە تەنیا بە هیوای هەڵبژاردن بن. کاری سیاسی و چالاکیی بەردەوام بوو کە خەڵکی هان دەدا لە هەڵبژاردنەکاندا بە حیزبی کۆنگرە و نوێنەرانی ڕاستەقینەیان دەنگ بدەن و بریتانیاش بە هۆی تەشەنەی ڕێبەران و خەڵکەوە بوو کە لە دواییدا کۆڵی دا. گاندی بەردەوام بە وتەبێژی، نووسین، چالاکیی مەدەنی و... لە چالاکی و بزاوتندا بوو و بەردەوام هەلی دەڕەخساند. چاوەڕێی کاتی هەڵبژاردن نەبوو، ئامانج و ستراتێژی هەبوو و لەو پێناوەدا جگە لە توندوتیژی، هەموو هەوڵێکی دەدا و ڕاوەستانی بۆ نەبوو. بە هانای بزووتنەوەی خەلافەتی موسڵمانەکانەوە چوو و ئەوەی بە نافەرمانیی مەدەنی و هاوکاری نەکردن لەگەڵ ڕێژیم و بەکارنەهێنانی کەلوپەلی بیانی و کۆڕ و کۆبوونەوە و وتەبێژی و نوێژ و ڕۆژووگرتن و پێکهێنانی هێماکان درێژەدا. کەوتە بەندیخانە و زەجری دیت، بەڵام لە ئامانجەکەی کە ڕاشکاوانە سەربەخۆیی هێند بوو دەستی نەکێشا. هەمووی ئەمانە لە کاتێکدا بوو کە دەرەتانێکی کراوە و دێموکراتیک بۆ بەدواداچوونی ئامانجەکان هەبوو. حیزبی کۆنگرە لە ژێر ڕێبەرایەتی مەعنەویی گاندیدا بە شێوەی یاسایی خەباتی سیاسی دەکرد.

لە پاش گاندیش لە دیکەی وڵاتەکاندا ئەم ڕێبازە بەردەوام، ناتوندوتیژ و هەر لەو کاتەشدا هەستەمە بەکار هێنرا. مارتین لوتەر کینگ بە هاندانی خەڵک و مەعنەوییەتی پتەوی خۆی لە بزووتنەوەی مافی شارستانیدا خەڵکی بۆ هاتنە سەرشەقام و ورووژاندنیان بە قسە و وتەبێژی هاندەدا و لە پێناو دادپەروەریی و بەرابەریدا هەموو هەوڵێکی ناتوندوتیژانەی دەدا. ئەوە لە کاتیکدا بوو کە ئازادیی سیاسی و چالاکیی یاسایی و هەڵبژاردنی ئازاد هەبوو. بەوەشەوە، خۆ بە بێ هەلی ئاگاکردنەوەی خەڵک و ئازادیی ڕێپێوان و کۆڕ و کۆبوونەوە، تەنیا بوونی هەڵبژاردن کاریگەر نییە، بۆیە چالاکیی سەرشەقامی هەڵبژارد و بەردەوام بوو لە پێناوی ئامانجە دادپەروەرانەکەیدا و ئەگەرچی گیانی خۆی بەخت کرد، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر بزووتنەوەکەی بە ئاکام گەیشت. لە ئافریقای باشوور، ماندێلا خۆی بۆ ڕزگاریی گەلەکەی تەرخان کرد و تا گەیشتن بە ئامانج دەستبەرداری نەبوو و بە جۆرێ ناوی خۆی لە ڕیزی ناوە هەرماوەکانی مێژوو و خەباتی ناتوندوتیژدا تۆمار کرد. لەو وڵاتەدا لانیکەم ئەو دەرەتانە هەبوو کە وێڕای زەجرێکی زۆر و هەوڵ و تێکۆشان چالاکیی سیاسی درێژە بدرێت و داهاتوویەکی ڕوونیان بۆ بڕەخسێت و داخوازییەکانیان وەرگیردرێت.

شێوازی خەباتی ئەم ڕێبەرانە، تایبەتمەندییەکانیان و هەلومەرجی وڵاتەکانیان، پیشاندەری هەندێ لایەن و تایبەتمەندین کە ڕێبازی بێ توندوتیژی خەبات و ئەوەی کە لە چ بارودۆخێکدا ئەو ڕێبازە سەرکەوتوو دەبێت، دیاری دەکەن. ئەم لایەنانە بریتین لە: یەکەم، دۆخی سیاسیی وڵاتەکان و بوونی دەرەتانی کراوەی پێویست، هەرچەندیش کەم، بۆ چالاکیی سیاسی؛ دووەم، سنووردار نەکردنەوەی کاتی خەبات و بەردەوام بوونی تا گەیشتن بە ئامانج؛ سێیەم، پارێزکار و هەلپەرست نەبوونی ڕێبەران و چالاکوانانی سیاسی و بوونی ڕۆحی فیداکاریی و بڕوا بە ڕێبازی خۆیان و خۆ تەرخان کردن بۆ ئەو ڕێگایە. ئەم سێ خاڵە دەتوانن سێ پێوەری گشتی بن بۆ بەراورد کردنی ئەوەی کە، لەلایەکەوە، ئاخۆ کاری بانگخوازان و هەڵسوڕاوانی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەوێتە بازنەی ڕێبازی خەباتی ناتوندوتیژ و مەدەنی یان نا؟ و لەلایەکی تریشەوە ئاخۆ لە پێشگرتنی ئەو ڕێبازە بەتەنیایی بۆ دۆخی ئێران دەشێت یان نا؟

یەکەم، لە وڵاتی ئێراندا لانیکەمی ئازادیی سیاسی نەبووە تاکوو بەتەنیا خەباتی سیاسی و ناتوندوتیژ لە پێش بگیردرێت. سەرکوتکردنی چالاکی سیاسی لەوپەڕی خۆیدا و بێ‌بەزەییانە بووە. لە وڵاتانی نموونەی ئاماژەپێکراودا ئەگەرچی ڕێبەران و چالاکوانانی سیاسیش کەوتبێتنە بەندیخانە و سەختییان چێشتبێت، بەڵام لە دەرەوەی بەند و لە نێو خەڵکدا چالاکی و پاڵپشتی لەوان درێژەی هەبووە، کەچی لە ئێراندا وانەبوو. تەنانەت لە نێو خودی فارسەکاندا ئەوە چەند ساڵە ڕێبەرانی بزووتنەوەی کەسک گیراون و هەموو چالاکییەکانی ناو کۆمەڵگاشیان ڕاگیردرا و سەرکوت کرا. هەر لەم پێوەندییەدا، بوونی خەباتی ناتوندوتیژیش هەمیشە بە واتای نەبوونی توندوتیژی لەو وڵاتانەدا نەبووە. بۆ وێنە لە هێندستان وێڕای ئازادیی سیاسی و خەباتی مەدەنی و یاسایی، هەندێ لایەنی توندئاژۆ و خاوەن بڕوای شۆڕشگێڕانە هەبوو و تەواوکەری شۆڕشی ناتوندوتیژ بوون. هەرچۆنێک بێت پێش هەڵبژاردن، چەند پێش مەرجی وەک ئازادیی حیزب و ڕێکخراو، ئازادیی ڕادەربڕین و چاپەمەنییەکان و ئازادیی بەشداریی لە دەسەڵاتدا پێویستە کە هیچ کام لەمانە لە ئێراندا بوونیان نییە. هەرچەند بوونی خەباتی سیاسی و ڕکابەرایەتی حیزبی لە هەڵبژاردندا بە واتای خەباتی ناتوندوتیژ نییە و تەنیا دەکرێ بەشێکی بچووکی بێت، ئەویش ئەگەر ئازادیی سیاسی هەبێت و شانۆگەری نەبێت.

دووەم، کەواتە خەباتی ناتوندوتیژاوی بە واتای سنووردارکردنەوەی خەبات بۆ کاتی هەڵبژاردن، ئەویش هەڵبژاردنێکی نادێمۆکراتیک، نییە، بەڵکو چالاکی بەردەوامی دەوێت کە لە ئێراندا بۆی نییە. کوردە ڕێفۆرمخوازەکان لە هەلبژاردنێکەوە بۆ هەڵبژاردنیکی تر لە پشوو و خەودان و متەقیان لێوە نایەت و تەنانەت بەدواداچوونی ئەو بەڵێنییە درۆییانەش کە پێیان دەدرێت ناکەن یان پییان ناکرێت. کاتێک دەرەتانی هیچ چالاکییەک نییە وەک ئەوەی لە هێند هەبوو و هیچ ئازادییان پێ نادرێت و چالاکوانی سیاسی و حێزبی سیاسی جۆراوجۆر بەتایبەت سەر بە کورد و دیکەی نەتەوەکانی ئێران ناتوانن چالاکی بنوێنن، پشت بەستن و هیوا بەو ڕێبازە لە دۆخی ئێستا ناتوانێت تەنیا چارەسەر بێت.

سێهەم، لە کاری ئەم تاقمەدا دڵسۆزی نەتەوەیی بەرچاو و خۆ تەرخانکردن بۆ هەوڵی بەردەوام نەبینراوە و ئەوەی زیاتر بەدیکراوە بەرژەوەندیی تاکەکەسی بووە. ئاکامی پاش هەڵبژاردنەکانیش هەموو کات ئەوەی پیشان داوە کە قەت لەو هەلومەرجەدا بەرژەوەندیی گەلی کورد ڕەچاو نەکراوە و لە بازنەی تاکەکەسی زیاتر تێپەڕ نەبووە بەجۆرێ کە زۆربەی کات بە پێدانی هەندێ پۆستی سادەی فەرمانگەیی، هەڵسووڕاوە کوردەکانی حکومەت ڕازی بوون و تا کاتی هەڵبژاردنی دواتر بیری چالاکییەکی ئەوتۆیان نەبووە نەکا ئەو پێگەیانە لە دەست بدەن و چێژی ژیانی ئاسایی بێ گێرەوکێشەیان لێوەرگیردرێت.

هەرچۆنیک بێت لەوەها دەرەتانێکی سیاسی تەواو داخراودا کە لەلایەکەوە هەلی هیچ چالاکییەکی مەدەنی نییە و کۆمەڵگاش سەرکوت کراوە و ناتوانن لە بەندکراو و چالاکوانانی سیاسی پاڵپشتی بکات، و ڕێپێوانی ئازادیی سەرشەقام، وتەبێژیی و کۆڕ و کۆبوونەوەی ئازاد و ئازادیی ڕادەربڕین، چاپەمەنی، حێزب و ڕێکخراوەکان و... قەدەغەیە، و لەلایەکی تریشەوە، بانگخوازانی دەنگدان زۆربەیان خاوەن کەسایەتییەکی پارێزکارن و ئامادە نین بۆ دانی بچووکترین تێچوو و فیداکاریی، خۆ هەڵاواستن بە ڕێبازی خەباتی سیاسی ناتوندوتیژاوی ئەویش تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، جگە لە پاساوی نەشیاو و کەڵکی نالەبار و خۆ و خەڵک فریودان، شتێکی تر نییە. کەواتە ڕێبازی ناتوندوتیژاوی لانیکەم لە دۆخی ئێستاکەی ئێراندا و بەم تایبەتمەندییانەی ئێستایەوە بەتەنیا ناتوانێت وەڵامدەر بێت و ئەزموونی نزیکەی چوار دەیە حکومەتی کۆماری ئیسلامیش پیشان دەدات کە گۆڕانی سیاسی بە بێ نوێڵێکی گوشار و توندوتیژیی ناوەکی و دەرەکی، هەستەمە و حکومەتی سەرکوت ڕێگری هەر جۆرە گۆڕانێکە بەتایبەت لە ئاڕاسەتی مافی کوردا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.