• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕۆستەم جەهانگیری: بە مەسئوولیەتەوە دەڵێم ناکشێینەوە و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکیش

زایینی: ١٠-١٠-٢٠١٦ - هەتاوی: ١٣٩٥/٠٧/١٩ - ١٠:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕۆستەم جەهانگیری: بە مەسئوولیەتەوە دەڵێم ناکشێینەوە و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکیش
وتۆوێژ: سەلیم زەنجیری

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێک لە هەندێ میدیای کوردی و تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە گۆیا حیزبی دێموکرات هێزەکانی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکشێنێتەوە. ئەم هەواڵە دەنگدانەوەی خێرا و ڕێئاکسیۆنی جۆراوجۆری بەدوادا هات. بۆ زانیاری زیاتر لە سەر ئەم مژارە، وتۆوێژێکی تایبەتیمان لە گەل کاک ڕۆستەم جەهانگیری، ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێناوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:

پ: سەرەتا ئەم هەواڵە چەندە ڕاستە یان لە ڕاستییەوە نزیکە؟

و: ئێمەش هەر وەکوو هەموو خەڵکی دیکە، ئەو هەواڵەمان لە ڕاگەیاندنەکانەوە بیست کە گۆیا حیزبی دێموکرات هێزی خۆی لە سەر سنوور دەکشێنێتەوە. ئەوە بۆ ئێمەش چاوەڕواننەکراو بوو، چوونکە بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن ڕێبەری حێزبی دێموکرات و تەنانەت ئەحزابی دیکەی ڕۆژهەڵاتیش شتێک لەم پێوەندییەدا نەگوتراوە یان بڕیاری لەم چەشنە نەدراوە. من وەکوو خۆم بە چاوی گومانەوە سەیری ئەمە دەکەم، چوونکە یەکەم میدیا کە ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە، ئامادە نیە سەرچاوەی هەواڵەکە باس بکات، بۆیە گومانەکان زیاتر دەبن.

بەڵام ئەوەیکە پێوەندی بە خەباتی ئێمەوە هەیە، خەبات بۆ ئازادی و گەیشتن بە مافەکانی نەتەوەیەکە، کە لێی بێبەش کراون و دەریایەک خوێنی بۆ دراوە، بۆ سەربەستی گەلێکە کە ڕۆژانە ڕۆڵەکانی لە سەر سنوورەکان و لەملاولەولا دەکوژرێن، دەگیرێن و بە توندترین شێوە لە لایەن ڕێژیمەوە سەرکوت دەکرێن. خەباتی ئێمە لە دژی ئەو ڕێژیمەیە و لە ڕاستی‌دا ئێمە لەگەڵ ڕێژیمێک بەرەوڕووین کە بێجگە لە زمانی خۆی کە شەڕە، لە هیچ زمانێک تێ ناگات. ئێمە ماوەی ٢٠ سال بوو کە خەبات و بەرخودانی چەکداریمان ڕاگرتبوو، و ڕێژیمیش بەردەوام پروپاگەندەی دەکرد کە حیزبی دێموکرات نەماوە، هەڵوەشاوەتەوە، پاسیڤ بووە و ...هتد، بەڵام چی ڕوویداوە هەر ئەو حیزبە کە ڕێژیم و نەیارانمان بەو شێوەیە باسیان لێوە دەکرد، بەم حەرەکەتەی ئەم دواییانە کە ئیعلام و عەمەلیی کردووە و هەوڵی گرێدانی خەباتی شار و شاخ دەدات، کە جارێ لە سەرەتاکانیشی‌دایە، ئێش و لەرز گەیشتووە بە پایەکانی نیزام و ڕێبەرانی ئاست بەرزی ڕێژیم. پێشتر بە هۆی کەمیی میدیا یان سانسۆری توند، هەواڵی چالاکی و ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە دەنگدانەوەی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام ئێستا ڕەوشەکە گۆڕاوە و ڕێژیم دەترسێت کە حیزبێک کە ڕێبەریی ئەو شۆڕشە دەکات، حیزبێکی جەماوەری و خۆشەویستی خەڵکی کوردستانە و تەنیا بۆ شەڕ کردن ناچێتە نێوخۆ، بەڵکوو داخوازی و خواستێک دەهێنێتە ئارا کە لەنێو هەناوی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دێتە دەرەوە و بەربەرەکانێ وحەماسەی پێشمەرگەکانی ئێمە لە دڵی ڕۆژهەڵاتدا لە بەرانبەر هێزی زۆر و پڕچەکی ڕێژیم، لە دونیادا دەنگی داوەتەوە و ڕێژیم نەیتوانی بگات بە ئامانجەکانی. بۆیە ئەو جۆرە هەواڵانە وێڕای ئەوەی کە بە تەواوی ناڕاستن و ڕەتی دەکەمەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە کاتێک بڕیارمان دا کە قۆناغێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشانمان لە ڕۆژهەڵات دەست پێ‌بکەین، هەموو لایەنەکانی ئەو خەباتەمان لێک داوەتەوە و دەستمان بۆ هەموو دۆست و ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردیش درێژ کردووە کە هاوکار و یارمەتیدەرمان بن لەم خەباتە دا و چاوەڕوانیمان لە براکانمان لە باشوور هەبووە و هەیە کە لانیکەم ئەگەر هاوکاریمان ناکەن، با ئاستەنگیشمان بۆ دروست نەکەن، چوونکە ئەو خەباتەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات دوژمنی وەلەرزە خستووە، دەبێتە پاڵپشتێکی باش بۆ هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی، کە چی دیکە ئیزن بە ڕێژیم نەدەن کە گوشار بخاتە سەر هەرێم یان ناوچەکە بکاتە مەیدانی ڕمبازێنی خۆی.

پ: فەرمووتان کە گومانتان لە بڵاوکردنەوەی ئەو شێوە هەواڵانە هەیە، ئایا پێتان وایە کە ئەوە سیناریۆیەکە بۆ تاقیکردنەوەی ئیرادەی ئێوە لە مەڕ ئەو خەباتە یان شتێکی ترە؟

و: ڕاست وایە، مومکینە گوشار هەبێت و ڕەنگە لە دواڕۆژیشدا ئەو گوشارانە زیاتر بن، بەڵام ڕامانگەیاندووە کە ئەو فشارانە لە لایەن هەر لایەکەوە بێت بۆ ڕاگرتنی ئەو خەبات و بەرخودانەمان لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتدا، لە لایەن ئێمەوە بە تەواوی مەردوودە و قبووڵی ناکەین. ڕۆژی یەکەمیش کە ڕێبەریی حیزب بڕیاری لەسەر داوە، لە سەر ئەساسی لێکدانەوە و خوێندنەوەی واقیعی سیاسی ناوچەکە و ئێران بووە و چەندین ساڵە کە هەوڵمان بۆ ئەمە داوە و کۆسپ و ئاستەنگەکانی سەر ڕێی ئەو خەباتەش کە تەنیا لە لایەن باشوورەوە نەبووە، لێکمان داونەتەوە و هەروەها باج و هەزینەی ئەو خەباتەشمان لەبەرچاو گرتووە، بۆیە لە پێناو سەرخستنی ئەو خەباتەدا ئامادەی هەر چەشنە قوربانی‌دانێک بووین و دەبین. بەڵام گوشاری ئەم جارە، بە بوونی وشیاریی گەلی کورد و ڕای گشتی و ڕاگەیەنەکان، وەکوو جاری جاران کاریگەریی نابێت.

پ: گوشاری پێشتر چۆن بووە کە ئاوا باسی دەکەیت؟

و: پیشتر هەموو شتێک لە پشت دەرگا داخراوەکاندا و لە نێو ڕێبەراندا بڕیاری لە سەر دەدرا و میدیایەکی ئەوتۆ لە گۆڕێدا نەبوو، یان لاواز بوون. بەڵام ئێستا ڕاگەیەنە گشتییەکانی کورد لە ڕەوشێکی تردان و گەلی کورد لە هەر چوار پارچە لە مەیدان و تێکۆشاندایە و ئەو دۆخە نالەبارەی ئێستا کە کوردی تێدایە، ئەگەر هی ٢٠ سال لەوە پێش بوایە، بە دڵنیاییەوە شەڕی نێوخۆیی ڕووی دەدا، بەڵام گوشاری ڕای گشتی کورد پاشەکشەی بە زۆر لایەن کردووە کە نموونە زۆرن لەو پێوەندییەدا.

پ: ئایا هیچ دانیشتنێکتان لە گەل حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی باشوور لە سەر ئەو مژارە بووە، یان داوایەکی لەم چەشنە لە ئێوە کراوە؟

و: بەڵێ دانیشتن و گفتوگۆمان لەم پێوەندییەدا لە گەل لایەنە سەرەکییەکانی باشووری کوردستان هەبووە و بەردەوامیش دەبین، هەروەها داوای لەم چەشنەش لە ئێمە کراوە، بەڵام وەڵامی ڕێبەریی حیزب ئەوە بووە کە؛ بە هیچ شێوەیەک ئێمە ئامادە نین دەست لەو خەباتە هەڵگرین.

پ: کەواتە باسی کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکان، شایعە و باسێکی بێ بنەمایە؟

و: کشانەوەمان ئەسل و ئەساسی نیە و لە هیچ کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا شتی ئاوامان باس نەکردووە و ناچینە ژێر باری هیچ فشارێکیش، و من بە مەسئوولیەتەوە ئەمە ڕەت دەکەمەوە، تەنانەت هیچکام لە لایەنەکانی تری ڕۆژهەڵاتیش بریارێکی وەهایان نەداوە.

پ: باشە بۆچی هەڵوێستێکی فەرمیتان نەبوو یان ڕاگەیەندراوێکتان لە سەر ئەم هەواڵە بێ‌بنەما بەڵام گرینگەتان دەرنەکرد؟

و: لە بەر ئەوەیکە سەرچاوەکەی ڕوون نەبوو، ئینجا بە هەر مەبەستێک بووبێت و تەنانەت ڕەنگە سەرچاوەکە خودی ڕێژیم بێت و بیەوێت پڕوپاگەندە بڵاو بکاتەوە و شەڕی ڕەوانی بکات، ئێمە لەگەڵ هەواڵنێرانی ئەو میدیایەش قسەمان کردووە و بۆخۆشیان نازانن سەرچاوەکەی کێیە یان نایانەوێت ئاشکرای بکەن، بەڵام بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی ئەواندایە. بۆیە بە پێویستمان نەزانی کە وەڵامی فەرمی بدەینەوە و بە لێدوان بۆ میدیاکان ئەو هەواڵەمان ڕەت کردەوە، بەڵام بۆ جارێکی دیکەش گەلی کورد دڵنیا دەکەینەوە کە خەباتمان بەردەوام دەبێت.

پ: هەندێ کەس و لایەن مانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سەر سنوورەکان وەکوو هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستانی باشوور دەزانن، ئەگەر هەندێ دوورتر بڕوانین، پێت وایە کە بوونی ئەو هێزانە دەبێتە عامیلی هەڕەشە یان فاکتەری سەقامگیری و ئاسایشی باشووری کوردستان؟

و: ئەگەر بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهێز و سەقامگیر بێت، دەتوانێ ببێتە هاندەر بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سەرانسەری و نەتەوەکانی دیکە و هەروەها دەتوانێ پێش بە هێژمونیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بگرێت و سەرقاڵی مەسائیلی نێوخۆی ئێرانی بکات و ئیزنی ڕمبازێن لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە عێراق و باشووردا بە کۆماری ئیسلامی نادات، خەباتی ئێمە پشتیوانێکی گەورەیە بۆ باشوور و فاکتەرێکە بۆ دابین کردنی سەقامگیری و ئاسایشی باشوور. بۆیە حکوومەتی باشوور نابێ هەمان گوشار کە دەوڵەتانی زاڵ بە سەر کوردستاندا بۆ خەباتگێڕانی پارچەیەکی دەهێنن دووپات بکاتەوە، چوونکە ئێمە یەک نەتەوەین و قازانج و بەرژەوەندیمان بەیەکەوە گرێ دراون. بە کورتی فەلسەفەی خەباتمان ئەوەیە کە ئیتر ئیزن نەدەین کە ڕۆژهەڵات ئیزۆلە بکرێت و گەلەکەمان لەوە زیاتر بچەوسێندرێتەوە. پێشتر ڕۆژئاوای کوردستان لە جوغرافیای سیاسیی کوردستان دەرهاوێژرابوو، لەو دواییانەشدا ڕۆژهەڵات پەراوێز دەخرا کە هەمووی بە پلان و لە ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامیدا بوو. بۆیە ئەرکی ڕووناکبیران و شۆڕشگێران و هەموو چین و توێژەکانە بە هەماهەنگی لە گەل ئەحزابی کوردستان و بەتایبەتی حیزبی دێموکرات، بە یەکدەنگی لە بەرانبەر ڕێژیمدا ڕاوەستن، ڕاوەستانێک کە بێگومان بە بێ قوربانی‌دانیش نابێت، هەر ئەو نرخەی کە ئەمساڵ بە خوێنی باشترین ڕۆڵەکانمان درا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئامادەین بۆ هەموو نرخ‌دانێک.

پ: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دیتمان کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە گەل شاندێک سەرەدانی بەغدای کرد و بە هەمان شێوە قرارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا سەردانی ئێران بکات. بلاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە چەندە پێوەندی بەو سەردانەوە هەیە؟

و: پێوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر وڵات و لایەنێک لە بواری جۆراوجۆردا مافی ڕەوا و مەشروعی خۆیەتی و ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات پشتیوانییان لێ دەکەین، بەڵام ئەوەیکە پێوەندییەکان لە سەر حیسابی پارچەیەکی دیکە دابمەزرێنن، بە شتێکی ناڕەوای دەزانین. بۆیە چاوەڕوانیمان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکوومەت و شاندەکانی دیکە لە سەرەدانیان بۆ ئێران ئەوەیە کە؛ نوێنەرایەتیی گەلی کورد لەو پارچەیەشدا بکەن کاتێ لە گەل حاکمانی خۆسەپێنی ئێراندا دادەنیشن، هەر ئەوەی کە زۆرجار لە باکووردا دەبینین لە ئاگربەست و وتووێژەکان بۆ ئاشتی‌دا هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی ئەرێنییان هەبووە، دەتوانن ئەمە لە پارچەکانی دیکەشدا تاقی بکەنەوە. چاوەڕوانیمان هەیە کە ببنە دەنگی حەقبێژی ڕۆژهەڵات و ئێش و ئازاری ڕۆژهەڵات بە حاکمانی ئێران بگەیەنن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

پ: مەسەلەی هەرە ڕۆژەڤ و گەرموگوڕ لە باشووری کوردستاندا، باسی سەربەخۆیی باشووری کوردستانە، ئەگەر هات و لەو دیدارەی هەرێم و ئێراندا، بوونی هێزەکانی حیزبی دێموکرات لە سەر سنوور و ڕاگرتنی چالاکییەکانی حیزب لە نێوخۆدا وەکوو تاکە مەرج بۆ بەفەرمی ناسینی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دابندرێت. ئایا ئێوە ئامادەن ئەو کارە بکەن؟

و: ئەوە نەزەری شەخسیی منە و بەو شێوەیە کە حیزبی دێموکراتیش دەناسم، لە سەر بەرژەوەندیی نەتەوەیی ئامادەی هەر چەشنە قوربانیدانێکە، ئەگەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەبێ سەربەخۆیی باشووری کوردستان بەفەرمی بناسێ و ڕایبگەیەنێ، حیزبی دێموکرات خۆی دەکاتە قوربانی و هێزەکانی لە سەر سنوور دەکشێنێتەوە، بەڵام لە سیستمی کۆماری ئیسلامیدا، دیالۆگ لە سەر مافی گەلی کورد و ئازادی شتێکی بێ‌مانایە و ئیزن نادرێت کە بچووکترین ناڕەزایەتیش بۆ ئەمە دەرببڕدرێت و شتی لەو چەشنە بە دژایەتی لەگەڵ ویلایەتی فەقیهـ کە بە قەولی خۆی نوێنەرایەتیی خودا لە سەر زەوی دەکات، دەژمێردرێت هەموو شتێک لەو پێوەندییەداهێڵی سوورە.

پ: دوایین وتەتان؟

و: جارێکی دیکە ڕادەگەیەنم کە وەکوو ڕێبەریی حیزب، هەموو ڕەهەندێکی ئەو خەباتەمان لێک داوەتەوە و ڕاوێژمان لەگەڵ حیزبەکانی دیکەشدا کردووە و داوامان کردووە، هەر لایەنێک بەپێی توانای خۆی بەشدار بێ لەو خەباتەدا و ئێمەش ئامادەین هەر چەشنە هاوکارییەکیان بکەین. ئەو خەباتە سەرەڕای ئەوەی کە نرخ و شەهیدی زۆری بووە، بەڵام بەردەوام دەبین، چوونکە پشت ئەستوورین بە پشتیوانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد، بە پێشمەرگە ئازاکان و لە مەیداندا دەبین و هیوادارم بە پشتیوانی و هاوکاریی یەکتر هەنگاو بە هەنگاو پاشەکشە بە ڕێژیم بکەین، بۆ ئەوەیکە بیهێنینە سەر ئەو باوەڕە کە ئاڵوگۆڕ بەسەر خۆیدا بێنێت و مافی نەتەوەکانی ئێران و یەک لەوانیش نەتەوەی کورد قبووڵ بکات، یان دەبێت بروات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.